هەرێم و قەتەر جەخت لە پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی نێوانیان دەکەنەوە
پەیامی کورد ... هەرێم و قەتەر جەخت لە پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی نێوانیان دەکەنەوە
لە کۆبوونەوەی نێوان سه‌رۆكی ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی ئیداری قه‌ته‌ر، جەختیان لە پەرەپێدانی پەیوەندییە بازرگانییەکانی نێوانیان کردەوە و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش بڕیاره له دوو مانگی داهاتوودا شاندێكی قه‌ته‌ری سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستان بکات.
ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و ئه‌نجوومه‌نی ئیداریی قه‌ته‌ر ژماره‌یه‌ك بابه‌تی په‌یوه‌ندیداریان تایبەت به بواری وه‌به‌رهێنان له نێوان هه‌رێمی كوردستان و ووڵاتی قه‌ته‌ردا تاوتوێ کرد.
له كۆبوونه‌وه‌یه‌كی نێوان محه‌ممه‌د شوكری، سه‌رۆكی ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و محه‌ممه‌د بن ئه‌حمه‌د بن ته‌وار ئه‌لكه‌واری، جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی ئیداری قه‌ته‌ر، كه به ئاماده‌بوونی ژماره‌یه‌ك وه‌به‌رهێنه‌ری هه‌ردوولا به‌ڕێوه‌چوو، جه‌ختیان له‌سه‌ر په‌رپێدان به په‌یوه‌ندییه بازرگانی و ئابوورییه‌كانی نێوانیان كرده‌وه، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش بڕیاره له دوو مانگی داهاتوودا شاندێكی قه‌ته‌ری سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستان بكات.
تاوتوێكردنی میكانیزمی پێكهێنانی فیدراسیۆنێكی وه‌به‌رهێنان له نێوان هه‌رێمی كوردستان و قه‌ته‌ر، ته‌وه‌رێكی دیكه‌ی گفتوگۆكه بوو و لایه‌نی قه‌ته‌ری ئاماده‌یی و خۆشحاڵی خۆی له‌و باره‌یه‌وه نیشاندا و جه‌ختیان كرده‌وه، هه‌رێمی كوردستان ژینگه‌یه‌كی له‌باره بۆ وه‌به‌رهێنانی قه‌ته‌ری له سه‌رجه‌م بواره‌كاندا.
ئەم بابەتە 71618 جار خوێندراوەتەوە