هەزار کارمەندی کۆمپانیای ژەنەراڵ مۆتۆرز لە کارەکانیان دووردەخرێنەوە
پەیامی کورد ... هەزار کارمەندی کۆمپانیای ژەنەراڵ مۆتۆرز لە کارەکانیان دووردەخرێنەوە
کۆمپانیای ژەنەراڵ مۆتۆرزی ئەمریکی بۆ درووستکردنی ئۆتۆمبێل زیاتر لە هەزار کارمەندی لە کارەکانیان دووردەخاتەوە.
کۆمپانیای ژەنەراڵ مۆتۆرز زیاتر لە هەزار کارمەندی لە بەشی نەرمەکاڵا و یەکە خزمەتگوزارییەکانی لە سەرانسەری جیهاندا لە کارەکانیان دووردەخاتەوە تۆڕی هەواڵی CNBC ڕایگەیاند کە دەرکردنەکان نزیکەی ٦٠٠ هەلی کار لە کەمپی تەکنۆلۆژیای ژەنەراڵ مۆتۆرز لە نزیک دیترۆیت لەخۆدەگرێت و بانگەشەی ئەوە دەکات کە ئەم دەرکردنە بەهۆی کەمکردنەوەی تێچوونەکانەوە نییە ، ڕایگەیاندووە کە نیوەی ئەو دەرکردنانە لە ئەمریکا ئەنجام دەدرێن.
کۆمپانیای ژەنەراڵ مۆتۆرز ڕایگەیاندووە، بڕیارەکە دوای پێداچوونەوە بە چالاکییەکانی دوای دەست لەکارکێشانەوەی مایک ئەبۆت، جێگری سەرۆکی جێبەجێکاری نەرمەکاڵا و خزمەتگوزارییەکان لە مانگی ئازاردا دراوە.
ئەم بابەتە 10222 جار خوێندراوەتەوە