هەسەدە: بەهۆی هێرشەکانی سەر بەندئاوی تشرین ٢٠ کەسی سڤیل گیانیان لەدەست داوە
پەیامی کورد ... هەسەدە : بەهۆی هێرشەکانی سەر بەندئاوی تشرین ٢٠ کەسی سڤیل گیانیان لەدەست داوە
هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە)، دوایین ئاماری قوربانییانی سڤیلی هێرشەکانی سەر بەندئاوی تشرینی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، تاوەکوو ئێستا بەهۆی ئەو هێرشانەوە لانیکەم ٢٠ کەسی سڤیل گیانیان لەدەست داوە و زیاتر لە ١٢٠ کەسی دیکەش بریندار بوون.
هەسەدە لە ڕاگەێندراوێکدا، تورکیای بە بەئامانجگرتنی ئەو خەڵکە سڤیلە تۆمەتبار کرد کە بۆ درووستکردنی پشتێنەیەکی مرۆیی بۆ پاراستنی بەنداوی تشرین ڕوویان لە ناوچەی باکووری سووریا کردووە.
هەسەدە هەروەها باس لە گرینگی ئەو بەنداوە دەکات بۆ تەواوی رۆژئاوای کوردستان و دەڵێت: "سەرچاوەی کارەبای بەشێکی زۆری ڕۆژئاوایە."
ناوەندی ڕاگەیاندنی هەسەدە، لەزاری بەرپرسانی بەڕێوبەرایەتی خۆسەرەوە هۆشداری لە ڕووخانی ئەو بەنداوە داوە و ڕایگەیاندووە، مەترسی هەیە "کارەساتی ژینگەیی" درووست بکات و بە هەزاران کەس لەدەستڕگەیشتن بە کارەبا بێبەش بکات.
ئەم بابەتە 79 جار خوێندراوەتەوە