هەسەدە دەڵێت، تورکیا پلانی هەیە هێرش بکاتەسەر کۆبانێ و گرووپەکانی نزیکی پڕچەک کردوون
پەیامی کورد ... هەسەدە دەڵێت، تورکیا پلانی هەیە هێرش بکاتەسەر کۆبانێ و گرووپەکانی نزیکی پڕچەک کردوون
هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە) دەڵێت، تورکیا پلانی هەیە هێرش بکاتە سەر کۆبانێ و گرووپەکانی نزیکی پڕچەک کردوون.
هەسەدە لە راگەێندراوێکدا دەڵێت: "تورکیا بە هاوکاری هێزەکانی نزیکی ، هێرشی کردە سەر بەندئاوی تشرینی. دوای پێنج رۆژ توانیمان هێرشەکانی سەر بەندئاوەکە تێک بشکێنین."
هاوکات، دەشڵێت، تورکیا چەکدارەکانی پڕچەک کردوون و خۆیان ئامادە کردووە بۆ ئەوەی هێرش بکەنەسەر کۆبانێ، "رۆژانەش بەردەوامن لە هێرشەکانیان. ئێمە شەڕی داعشمان کردووە و بەردەوامین. هەموو دنیا ئەم شەڕکردنەی ئێمەی بەرز نرخاند، بەڵام بەداخەوە لەجیاتی ئەوەی ئێستا رووبەڕووی داعش ببینەوە، تورکیا پلانی هێرشکردنەسەر کۆبانێ دادەنێت. هەموو دنیاش دەزانێ کە داعش لە کۆبانێ تێکشکێندرا."
هەسەدە دەشڵێت، چەکدارەکانیان ئامادەن پارێزگاری لە خاکەکەیان بکەن و "وانەیەک" بە گرووپە چەکدارەکان دەدەن.
ئەو هێزە کوردییە، هاوکات، داوا لە گەلانی ڕۆژهەڵاتی نێوەڕاست دەکات لەم ساتەدا لەگەڵ کۆبانێ بوەستن.
ئەم بابەتە 98 جار خوێندراوەتەوە