هەسەدە : مەترسییەکان لەسەر بەندئاوی تشرین نەمان
پەیامی کورد ... هەسەدە : مەترسییەکان لەسەر بەندئاوی تشرین نەمان
هێزەکانی سووریای دیموکرات لە منبج ناوچەیەکی ستراتیژی یان کۆنترۆڵ كرد.
دوێنی شەڕێکی سەخت لەنێوان هێزەکانی هەسەدە و چەکدارەکانی نزیک لە تورکیا، لە منبج ڕوویدا و تاوەکوو درەنگانی شەوی ڕابردوو بەردەوام بووە.
بەگوێرەی ڕاگەێندراوی هەسەدە، هێزەکانیان ناوچەی ئەبوو قەلقەلی نزیک شارۆچکەی منبجیان کۆنترۆڵ کردووە، بەوەش مەترسییەکانیان لەسەر بەندئاوی تشرین ڕەواندووەتەوە.
هاوکات لە ڕۆژهەڵاتی پارێزگای حەلەب هێزەکانی هەسەدە لە ناوچەی خەفسە پێشڕەوییان کرد و گوندی بابیری و وێستگەی ئاوەکەیان کۆنترۆڵ كرد.
وێستگەی ئاوی بابیری، ئاو بۆ شاری حەلەب دابین دەکات و زیاتر لە ١٠ ڕۆژە ئاوی شاری حەلەب گیراوەتەوە.
ئەم بابەتە 91 جار خوێندراوەتەوە