هەشت هاووڵاتی لە شارەکانی سەرپێڵی زەهاو و کرماشان دەست بەسەران
پەیامی کورد ... هەشت هاووڵاتی لە شارەکانی سەرپێڵی زەهاو و کرماشان دەست بەسەران
لە درێژەی شەپۆلی دەستبەسەرکردنی هاووڵاتییانی کورد و سوننە مەزهەب لە کرماشان، لانی کەم هەشت هاووڵاتی دیکەی خەڵکی سەرپێڵی زەهاو بە ناوەکانی حامد ئەلیاسی، عومەر بابایی، محەممەد عەزیزی، ئارمین مورادی، محەممەد یووسفی، کۆمار نادری و یووسف نەیریزی لە لایەن ناوەندە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە دەستبەسەر کراون.
بە پێی ڕاپۆرتێک ڕۆژی دووشەممە ١٧ی بەفرانبار، هێزەکانی ئیتلاعاتی سوپای کرماشان، لە یەکێک لە شەقامەکانی ئەم شارە سێ هاووڵاتی سوننە مەزهەب و خەڵکی شاری سەرپێڵ زەهاو بە ناوەکانی محەممەد عەزیزی، محەممەد یووسفی و ئارمین موردایان دەستبەسەر کردووە.
هاوکات و لە شاری سەرپێڵی زەهاو، هێزەکانی ئیتلاعاتی سوپا بە هێرش کردن بۆ سەر ماڵی چەند هاووڵاتی لانی کەم پێنج هاووڵاتی سوننە مەزهەب بە ناوەکانی حامد ئەلیاسی، یووسف ئەلیاسی، عومەر بابایی، کۆمار نادری و یووسف نەیریزییان بە بەکارهێنانی تووندوتیژی دەستبەسەر کردووە.
ئەم بابەتە 76 جار خوێندراوەتەوە