هەلیکۆپتەرێکی سەربازی و فڕۆکەی نەفەر هەڵگر لە نزیک فڕۆکەخانەی نیشتمانی ڕیگان پێکدادان دەکەن

پەیامی کورد   ...    هەلیکۆپتەرێکی سەربازی و فڕۆکەی نەفەر هەڵگر لە نزیک فڕۆکەخانەی نیشتمانی ڕیگان پێکدادان دەکەن

یەکەکانی ووڵامدانەوەی فریاگوزاری پشکنینی پاشماوەی فڕۆکەیەک دەکەن لە ڕووباری پۆتۆماک لە نزیک فڕۆکەخانەی نیشتمانی ڕۆناڵد ڕیگان واشینتۆن لە ٣٠ی ١ی ٢٠٢٥ لە شاری ئارلینگتۆن لە ویلایەتی ڤێرجینیا. گەشتێکی هێڵی ئاسمانی ئەمریکی کە لە ویلایەتی ویچیتا لە ویلایەتی کانزاسەوە بەڕێکەوتبوو، لەکاتی نزیکبوونەوەی لە فڕۆکەخانەی نیشتمانی ڕۆناڵد ڕیگان، خۆی بە هێلیکۆپتەرێکدا کێشا (ئەندرۆ هارنیک/گێتی ئیمەیج).
شەوی چوارشەممە بە کاتی ناوخۆ، فڕۆکەیەکی نەفەر هەڵگر کە ٦٤ کەسی هەڵگرتبوو، لەگەڵ کۆپتەرێکی سەربازی بلاک هۆک پێکدادا و خۆی کێشا بە ڕووباری پۆتۆماک لە شاری ئارلینگتۆن لە ویلایەتی ڤێرجینیا لە نزیک فڕۆکەخانەی نیشتمانی ڕۆناڵد ڕیگان. تیمەکانی گەڕان و ڕزگارکردن بەدوای ڕزگاربوواندا دەگەڕێن.

هێڵی ئاسمانی ئەمریکی پشتڕاستیکردەوە کە ٦٠ سەرنشین و چوار کارمەندی فڕۆکەکە لەناو فڕۆکەکەدا بوون.

بەشی پۆلیسی واشینتۆن دی سی کاتژمێر 9:56 خولەکی پاشنیوەڕۆ بە کاتی ناوخۆ، ئێکس لە پۆستێکدا لە سۆشیال میدیا ڕایگەیاند: "لە ئێستادا هیچ زانیارییەکی پشتڕاستکراوە سەبارەت بە قوربانییەکان نییە".

بەڕێوبەرایەتییەکە لە بەیاننامەیەکی جیادا زیادیکردووە، "ئۆپراسیۆنێکی گەڕان و ڕزگارکردنی فرە دەزگایی لە ڕووباری پۆتۆماک لە دوای کەوتنەخوارەوەی فڕۆکەکە بەردەوامە".

بەپێی زانیارییەکانی ئیدارەی فڕۆکەوانی فیدراڵی، نزیکەی کاتژمێر ٩ی پاشنیوەڕۆ بە کاتی ناوخۆ، گەشتی هێڵی ئاسمانی PSA Flight 5342، کە هێڵی ئاسمانی ناوچەییە، لە ڕێگای ویچیتا، کانزاسەوە بوو بۆ واشینتۆن، دی سی، کاتێک بە فڕۆکەیەکی سیکۆرسکی لە ڕێڕەوی فڕینی ٣٣ لە فڕۆکەخانەی نیشتمانی ڕیگان واشینتۆن نزیک بووەوە هێلیکۆپتەرەکە کەوتە خوارەوە.

بەمەبەستی ئۆپراسیۆنەکانی گەڕان و ڕزگارکردن لە ڕووبارەکەدا، سەرجەم گەشتەکانی فڕۆکەخانەکە بۆ ماوەیەکی کاتی ڕاگیراون.

بەرپرسانی فڕۆکەکە ئاماژەیان بەوەش کردووە، تا ئێستا هۆکاری کەوتنەخوارەوەی فڕۆکەکە و ژمارەی ووردی کەسانی ناو فڕۆکەکە نادیارە. بەلەمەکانی ئاگرکوژێنەوە لە شوێنی ڕووداوەکەن.

کارۆلین لیڤیت، ووتەبێژی کۆشکی سپی بە کەناڵی فۆکس نیووزی ڕاگەیاند، دۆناڵد ترامپ سەرۆکی ئەمریکا لەبارەی ڕووداوەکەوە ئاگادارکرایەوە و ڕایگەیاند: کۆپتەرێکی سەربازی لە فڕۆکەخانەی دی سی ئەی لەگەڵ فڕۆکەیەکی ناوچەیی پێکدادا.

ئاماژەی بەوەش کرد: بیرکردنەوە و دوعای تەواوی ئیدارەی ترامپ لەگەڵ هەموو ئەو کەسانەدایە کە دەستیان لەم ڕووداوەدا هەیە.

هەروەها دۆناڵد ترامپ درەنگانی شەوی چوارشەممە لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند کە "بە تەواوی ئاگادارکراوەتەوە لەو ڕووداوە ترسناکە کە لە فڕۆکەخانەی نیشتمانی ڕیگان ڕوویدا".

دۆناڵد ترامپ زیادی کرد: خودا ڕەحم بە ڕۆحیان بکات. من سوپاسگوزارم بۆ ئەو کارە نایابانەی کە کارمەندانی فریاگوزاریمان ئەنجامی دەدەن. "چاودێری دۆخەکە دەکەم و هەر کە زانیاری زیاترم پێگەیشت ڕادەگەێنم".

ج.د. ڤانس جێگری سەرۆک کۆمار لە پۆستێکدا لە سۆشیال میدیا نووسیویەتی، تکایە دوعا بۆ هەموو ئەو کەسانە بکەن کە بەشداربوون لە پێکدادانەکەی ئەمشەو لە ناوەڕاستی ئاسمانی نزیک فڕۆکەخانەی ڕیگان. ئاماژەی بەوەشکردووە، چاودێری دۆخەکە دەکەین، بەڵام بۆ ئێستا با هیوای باشترینمان هەبێت.


ئەم بابەتە 60 جار خوێندراوەتەوە