هەلیکۆپتەرێکی هێزی ئاسمانی ئیسرائیل CH-53 بەهۆی بای بەهێزەوە وەرگەڕاوە و لەم ڕووداوەدا زیانی پێگەیشتووە.

پەیامی کورد   ...   هەلیکۆپتەرێکی هێزی ئاسمانی ئیسرائیل CH-53 بەهۆی بای بەهێزەوە وەرگەڕاوە و لەم ڕووداوەدا زیانی پێگەیشتووە.

هەلیکۆپتەرێکی سەر بە هێزی ئاسمانی ئیسرائیل بەهۆی بای بەهێزەوە وەرگەڕا.
بەگوێرەی ڕاپۆرتێک ، سەرچاوە عیبرییەکان ڕۆژی سێشەممە ڕایانگەیاندووە کە هەلیکۆپتەرێکی جۆری CH-53 کە سەر بە هێزی ئاسمانی ئیسرائیل بووە بەهۆی بای بەهێزەوە وەرگەڕاوە.
لەم ڕووداوەدا هێلیکۆپتەرەکە زیانی پێگەیشتووە و بڕیارە پێش گەڕانەوەی بۆ خزمەت چاک بکرێتەوە.
سوپای ئیسرائیل ڕایگەیاند کە لێکۆڵینەوە لەم ڕووداوە دەستیپێکردووە و ئەنجامەکانی پێشکەش بە تۆمەر بار، فەرماندەی هێزی ئاسمانی دەکرێت.


ئەم بابەتە 95 جار خوێندراوەتەوە