هەناردەکردنی چەکی بچووک لە سویسرا قورستر بووە
پەیامی کورد ... هەناردەکردنی چەکی بچووک لە سویسرا قورستر بووە
لە بەیاننامەکەی پەرلەمانی سویسرادا هاتووە: سویسرا مەرجەکانی هەناردەکردنی چەکی سووکی تووندتر کردووە بۆ ئەوەی ئەو چەکانە بۆ ئۆکراین دابین نەکرێن.
سویسرا بە قەدەغەکردنی دووبارە هەناردەکردنی تەقەمەنی ئۆتۆمبێلی شەڕکەری ماردەر، ناردنی هاوکارییە چەکییەکانی ئەڵمانیا بۆ ئۆکراین ڕاگرت.
بە پێی ڕاپۆرتێک ، بە پشت بەستن بە ئاژانسی هەواڵی ڕۆیتەرز، ئەم هەواڵە لە کاتێکدا بڵاو دەکرێتەوە کە ئۆلاف شوڵز ڕاوێژکاری ئاڵمانیا ڕووبەڕووی ڕەخنەی قورس دەبێتەوە بەهۆی بێ توانایی حکوومەتەکەی لە گەیاندنی چەکی قورس بۆ ئۆکراین.
ئۆتۆمبێلی شەڕکەری ماردەر لە ئاڵمانیا درووستکراوە، بەڵام تەقەمەنیەکانی لە ووڵاتی سویسرا درووستکراوە، ووڵاتێک سنووردارکردنی بۆ دووبارە هەناردەکردنەوەی ئەو جۆرە ئامێرە شەڕکەرانە بۆ ناوچە جێ ناکۆکەکان داناوە.
ڕۆژنامەیەکی سویسری لە زاری ووتەبێژی ئەمینداریەتی کاروباری ئابووری ئەم ووڵاتە بڵاویکردەوە، ئاڵمانیا دووجار داوای لە سویسرا کردووە ئەو تەقەمەنیەی بەرلین لەم وڵاتە کڕیویەتی بۆ ئۆکراین بنێرێت، بەڵام سویسرا کە ووڵاتێکی بێلایەنە، ڕێگەی پێنەداوە.
سویسرا پەیوەندی بە یەکیتی ئەورووپاوە کردووە لە سەپاندنی سزا بەسەر ڕووسیادا بەهۆی لەشکرکێشییەکەی بۆ سەر ئۆکراین، بەڵام دەڵێت، بێلایەنی ووڵاتەکەی ڕێگەی پێنادات.
هەروەها ئەم ووڵاتە هەفتەی ڕابردوو داوای پۆڵەندای بۆ ناردنی چەک بۆ ئۆکراین ڕەتکردەوە.
ئەم بابەتە 137 جار خوێندراوەتەوە