هەنگاریا جگە لە ڕووسیا هیچ شوێنێکی نییە بۆ کڕینی نەوت
پەیامی کورد ... هەنگاریا جگە لە ڕووسیا هیچ شوێنێکی نییە بۆ کڕینی نەوت
🔸 سەبارەت بە لێدوانەکانی ترامپ کە ووڵاتانی یەکێتی ئەورووپا ڕەتی دەکەنەوە نەوتی ڕووسیا بکڕن، پیتەر سزیجارتۆ وەزیری دەرەوەی هەنگاریا ڕایگەیاند، ووڵاتانی ئەورووپا بە نهێنی نەوتی ڕووسیا دەکڕن.
🔸 سزیجارتۆ ئاماژەی بەوەش کرد، ووڵاتانی ئەورووپی نەوتی ڕووسیا بە نهێنی و لە ڕێگەی ڕێگەی ناڕاستەوخۆ بە هۆکاری قازانج دەکڕن، بەڵام هەنگاریا بە ئاشکرا و ڕاستەوخۆ نەوتی ڕووسیا دەکڕێت و بەو پێیەی کرواتیا و برۆکسل هەنگاریایان لە ڕێگەی ئەڵتەرناتیڤی ڕاستەقینە بێبەش کردووە، هەنگاریا جگە لە ڕووسیا هیچ بژاردەیەکی دیکەی نییە.
ئەم بابەتە 25 جار خوێندراوەتەوە