هەولێر ... هەر كەسێك تەقەی خۆشی بكات دەستگیر دەكرێت

پەیامی کورد   ...   هەولێر   ...  هەر كەسێك تەقەی خۆشی بكات دەستگیر دەكرێت

بەڕێوبەرایەتی ئاسایشی هەولێر ئاگاداری سەرجەم هاووڵاتییانی كردەوە كە دوای دەنگدان هەر كەسێك تەقەی خۆشی بكات دەستگیر دەكرێت.

ئاسایشی هەولێر لە ئاگادارییەكدا بۆ هاووڵاتییان رایگەیاند : ئاگاداری گشت هاووڵاتیان و لایەنەکان دەکەینەوە، دوای کۆتایی هاتنی پرۆسەی دەنگدان لە شاری هەولێر و دەورووبەری بەشێوەیەکی هێمن و دوور لە هیچ گیر و گرفتێک، بە مەبەستی خۆشی دەربڕین، بەهەموو شێوەیەک (تەقە)کردن قەدەغەیە و ڕێگە پێدراو نییە.

راشیگەیاند: هەر کەسێک پابەند نەبێت و سەرپێچی بکات، ڕێکاری یاسایی بەرامبەر دەگرینە بەر و دەستگیر دەکرێت.

هەروەها رایگەیاند: بۆیە داواکارین لە هەموولایەک پابەندی پاراستنی هێمنی و سەلامەتی هاوشاریانی خۆشەویست بن .


ئەم بابەتە 11622 جار خوێندراوەتەوە