هەوڵی خێزانێک بۆ دۆزینەوەی گوارەیەکی ونبوو لە حەوشەی ماڵەکەیاندا، دەیانباتە سەر گەنجینەیەکی هەزار ساڵەی ڤایکینگەکان

پەیامی کورد   ...  هەوڵی خێزانێک بۆ دۆزینەوەی گوارەیەکی ونبوو لە حەوشەی ماڵەکەیاندا، دەیانباتە سەر گەنجینەیەکی هەزار ساڵەی ڤایکینگەکان

خێزانێکی نۆرڤێژی لە ناوچەیەکی نیشتەجێبوون لە باشووری ئەم ووڵاتە بڕیاریاندا بە ئامێری دۆزەرەوەی کانزا لە باخچەی بەردەم ماڵەکەیاندا بگەڕێن دوای ئەوەی گوارەیەکی زێڕینیان لەدەستدا.

بەڵکوو ئەو شتانەیان دۆزیەوە کە مێژووەکەیان بۆ زیاتر لە هەزار ساڵ پێش ئێستا دەگەڕێتەوە بۆ سەردەمی ڤایکینگەکان.

ئەم کەلوپەلانە لە ناوەڕاستی باخچەکەدا لە ژێر دارێکی بەرزدا دۆزراونەتەوە.

شارەزایان پێیان وایە ئەم دوو کەرەستە کانزاییە لە مەراسیمی ناشتنی ژنێک لە سەدەی نۆی زایینی دا بەکارهێنراون.


ئەم بابەتە 11995 جار خوێندراوەتەوە