هەوڵی دەستگیرکردنی سەرۆکی لابراوی کۆریای باشوور ڕاگیرا
پەیامی کورد ... هەوڵی دەستگیرکردنی سەرۆکی لابراوی کۆریای باشوور ڕاگیرا
بەرەبەیانی ڕۆژی هەینی دەسەڵاتدارانی کۆریای باشوور هەوڵی دەستگیرکردنی یۆن سووک یوولیان ڕاگرت، ئەمەش دوای بەرخۆدانی پاسەوانانی سەرۆکی لەکارلادراوی ئەم ووڵاتە.
فەرمانی دەستگیرکردنەکەی بە تۆمەتی جێبەجێکردنی یاسای سەربازی بۆ ماوەی چەند کاتژمێرێک و هەوڵدان بۆ خراپ بەکارهێنانی دەسەڵات دەرچووە، بەڵام ڕاپۆرتەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە دەسەڵاتداران نەیانتوانیوە دەستگیری بکەن.
بەپێی هەواڵێکی ئاژانسی یۆنهاپ، ڕۆژی هەینی دەسەڵاتداران چوونەتە ناو ماڵی یوون، بەڵام لە ماڵەکەیدا ڕووبەڕووی بەرخۆدانی هێزە ئەمنییەکان بوونەتەوە، بەجۆرێک نەتواندرا دەستگیری بکەن.
ئەم بابەتە 74 جار خوێندراوەتەوە