هەوڵەکانی ئەورووپا بۆ دەرکردنی بڕیارنامەیەک دژی کۆماری ئیسلامی لە ئاژانسی نێودەوڵەتی ووزەی ئەتۆمی
پەیامی کورد ... هەوڵەکانی ئەورووپا بۆ دەرکردنی بڕیارنامەیەک دژی کۆماری ئیسلامی لە ئاژانسی نێودەوڵەتی ووزەی ئەتۆمی
دیپلۆماتکارانی ئەورووپایی بە دەرکردنی بڕیارنامەیەک لە ئاژانسی نێودەوڵەتی ووزەی ئەتۆمی، بە نیازن بە هۆی هاوکاری لاوازی کۆماری ئیسلامی و پێشگرتن لە دەستڕاگەیشتنی پشکنەران، فشاری زیاتر بخەنە سەر كۆماری ئیسلامی.
لە بڕیارنامەکەدا داوا لە ئاژانسەکە دەکرێ کە ڕاپۆرتێکی تۆکمە لەسەر چالاکییە ئەتۆمییەکانی حکوومەتی ئێران بڵاوبکاتەوە و چارەسەری نادڵنیایی یەکانی وەک نیشانەکانی یۆرانیۆم لە شوێنە ڕانەگەێندراوەکاندا بکات.
لەگەڵ گەڕانەوەی دۆناڵد ترامپ بۆ سەر دەسەڵات، فشارەکان بۆ سەر کۆماری ئیسلامی زیاتر بوون و چاوەڕوان دەکرێت ئەمریکا پشتیوانی لەم بڕیارنامەیە بکات.
ئەم بابەتە 23 جار خوێندراوەتەوە