هەوڵ بۆ تیرۆر و ژەهرخوارد كردنی بەشار ئەسەد

پەیامی کورد   ...   هەوڵ بۆ تیرۆر و ژەهرخوارد كردنی بەشار ئەسەد

بەشار ئەسەد سەرۆکی لەسەرکارلابراوی سووریا لە هەوڵێکی کوشتن لە مۆسکۆی پایتەختی ڕووسیا ڕزگاری بوو.

پێنجشەممە، ڕۆژنامەی سان ی بەریتانی بڵاویکردەوە بەشار ئەسەد، سەرۆکی لەسەرکارلابراوی سووریا لە هەوڵێکی کوشتن ڕزگاری بووەوە و ڕوونیشیکردەوە کە ڕۆژی یەکشەممەی ڕابردوو ئەسەد هەستی بە هەناسە تووندی کردووە و بەردەوام کۆکیوە، بۆیە داوای هاوکاری پزیشکی بەپەلەی کردووە.

بە پێی هەواڵی ڕۆژنامەکە، ئەنجامی پشکنینەکان دەریانخستووە کە ماددەی ژەهراوی لە لەشی ئەسەددا هەبووە و لە نێو شوقەکەیدا لە مۆسکۆ چارەسەر کراوە و ڕۆژی دووشەممە، باری تەندرووستی باش بووە.

هەژماری “ژەنەراڵ ئێس ڤی ئاڕ” لە ئێکس کە گومان دەکرێت گەورە سیخوڕێکی پێشووی ڕووسیا بەڕیوەی ببات بڵاویکردەوە، هەموو هۆکارەکان ئاماژە بوون بۆ ئەوەی هەوڵی کوشتنی ئەسەد دراوە.


ئەم بابەتە 111 جار خوێندراوەتەوە