هەڕەشەی تووندی ئەندامی باڵایەی کۆنگرێسی ئەمریکا بە تورکیا سەبارەت بە هێرش بۆ سەر کوردەکانی سووریا

پەیامی کورد   ...   هەڕەشەی تووندی ئەندامی باڵایەی کۆنگرێسی ئەمریکا بە تورکیا سەبارەت بە هێرش بۆ سەر کوردەکانی سووریا

لیندسی گراهام، ئەندامی باڵای کۆمارییەکان لە کۆنگرێسی ئەمریکا، پێشوازی لە هێرشە ئاسمانییەکانی ئەمریکا بۆ سەر پێگەکانی داعش لە سووریا کرد، بەڵام بە ناتەواوی ناوی برد و داوای پاراستنی زیاتری کرد بۆ ڕێگریکردن لە هەڵهاتنی ٥٠ هەزار دیلی داعش لە باکووری ڕۆژهەڵاتی سووریا، کە لە دەست هێزەکانی سووریا لەژێر سەرکردایەتی کوردەکانی ئەم ووڵاتەدان.

بارەگای فەرماندەیی ناوەندی ئەمریکا، سێنتکۆم، پێشتر ڕۆژی یەکشەممە ڕایگەیاند، هێزەکانیان هێرشیان کردووەتە سەر ٧٥ پێگەی داعش لە سووریا و هۆشداری دایە ڕێکخراوەکانی ناو سووریا کە ئەگەر هاوکاری داعش بکەن، لێپرسینەوەیان لەگەڵ دەکرێت.

لە هۆشدارییەکی پەیوەندیداردا، سیناتۆر گراهام ڕایگەیاند، نابێت ڕێگە بە تورکیە و ئیسلامییە تووندڕەوەکان بدەین هەڕەشە لەو هێزە کوردییانە بکەن کە هاوکاری لەناوبردنی داعش بوون. ئاماژەی بەوەش کرد، تورکیا نیگەرانی ڕەوای لە باکووری ڕۆژهەڵاتی سووریا هەیە، بەڵام ململانێ لەگەڵ هێزەکانی سووریای دیموکرات یان هێرشکردنە سەر کورد ڕەنگە ببێتە هۆی هەڵهاتنی بەرفراوانی دیلەکانی داعش، ئەمەش کارەساتبار دەبێت بۆ ئەمریکا.


ئەم بابەتە 96 جار خوێندراوەتەوە