هەڕەشەی تووندی پزێشکیان لە کەناڵی ئەلجەزیرە

پەیامی کورد   ...   هەڕەشەی تووندی پزێشکیان لە کەناڵی ئەلجەزیرە

پزیشكیان لە كاناڵی میدیایی جەزیرە ڕایگەیاند : ئامادەی هێرشكردنە سەر قووڵایی ئیسڕائیلین

لە چاوپێكەوتنێكدا لەگەڵ كاناڵی ئەلجەزیرە، مەسعوود پزیشكییان، سەرۆككۆماری دانراوی خامنەیی تاوانكار نەك هەر پەردەی لە سەر نفووز لەناو لە پێكهاتەی كۆماری ئیسلامی هەڵدایەوە، بەڵكوو بەرنامەی بۆ هێرش كردنی سەر ئیسڕائیل داڕشت.

پزیشکیان، لەو ماوەیەدا كە دەیهەوێ سیمایەكی جیاواز لە خۆی نیشان بدات، سەرەڕای دانپێدانان بەوەی كە بەرنامە ئەتۆمییەكەی ئێران گورزێكی زۆری بەركەوتووە، کۆتایی هێنان بەبەرنامەی ئەتۆمی به ‌خەیاڵ ناوده‌بات و دەڵێت: “سەرەڕای هێرشەكانی ئەمریكا و ئیسڕائیل پیتاندنی ئۆرانیۆم كۆتایی نایەت و ئەمە لە چوارچێوەی یاسای نێودەوڵەتییە”.

هەروەها دەڵێت: “ئامادەین بۆ هەر ڕووبەڕووبوونەوەیەکی سەربازی لەگەڵ ئیسرائیل و هێرشكردنە سەر قوڵایی ئیسڕائیل”

ئەمە لە كاتێكدایە كە دۆخی ئێران بەتایبەت دوای شەڕی ١٢ ڕۆژەی ئیسڕائیل لەگەڵ ئەو ووڵاتە، ڕۆژ لە دوای ڕۆژ لە خراپ بوون دایە و ناڕەزایەتییەكانی خەڵكیش لە بەرامبەر دۆخی خراپی ئابووری و نەبوونی خزمەتگوزارییەكان لە پەرەسەندن دایە.


ئەم بابەتە 17 جار خوێندراوەتەوە