هەڵوەشاندنەوەی ڤیزەی فرەێک لە ووڵاتان بۆ ئێرانییەکان
پەیامی کورد ... هەڵوەشاندنەوەی ڤیزەی فرەێک لە ووڵاتان بۆ ئێرانییەکان
وەزیری میراتی ڕۆشنبیری و کولتووری ئێران ڕایگەیاند : دوابەدوای هەڵوەشاندنەوەی تاک لایەنەی ڤیزەی ئێران بۆ هاووڵاتیانی ٣٣ ووڵات، ڤیزەی بەشێک لەو ووڵاتانە بۆ هاووڵاتیانی ئێرانیش هەڵدەوەشێتەوە.
بەم نزیکانە ناوی ئەو ووڵاتانە ئاشکرا دەکرێت؛ پێویستە پرۆتۆکۆلی وەزارەتی دەرەوە لەو بارەوە یەکلایی بکرێتەوە.
ئێمە هیچ پەیوەندییەکمان بە پەیوەندییە دیپلۆماسییە تایبەتەکانەوە نییە بۆ بەهێزکردنی گەشتیاری، دەمانەوێت دەرگاکان بکەینەوە، هەستیارییەکان لاببەین و بڵێین ئامادەین پێشوازی لە هەر کەسێک بکەین کە بیەوێت بچێتە ناو ئێرانەوە.
ئەم بابەتە 12056 جار خوێندراوەتەوە