هەڵەی تەکنیکی بۆینگ ، ترامپ ی زەمین گیر کرد
پەیامی کورد ... هەڵەی تەکنیکی بۆینگ ، ترامپ ی زەمین گیر کرد
دواجار سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا ناچار بوو بچێتە پاڵیانەوە دوای ئەوەی ٤٢ ووڵات لە ووڵامی ٢ ڕووداوی ئاسمانی لە ماوەی ٥ مانگی ڕابردوودا فڕینی فڕۆکەی بۆینگ ٧٣٧یان ڕاگرت.
زیادبوونی فشارەکان لەسەر حکوومەتی ئەمریکا دواجار سەرۆکی ئەم ووڵاتە، دۆناڵد ترامپ ی ناچارکرد گەشتی فڕۆکەی بۆینگ ٧٣٧ ماکس بوەستێنێت.
ئەم بڕیارە لەلایەن ترامپ ەوە دراوە لە کاتێکدا لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا نزیکەی ٤٢ وڵات فڕینی ئەم جۆرە فڕۆکەی نەفەرهەڵگریان لە ئاسمانی خۆیان قەدەغە کردووە.
دوێنێ فشارەکانی ئەندامانی کۆنگرێس و سەندیکای کرێکاری ئەمریکا زیادی کرد بۆ ئەوەی فڕۆکەی بۆینگ 737 کە لە چەند مانگی ڕابردوودا دووجار کەوتە خوارەوە.
پێویستە ئاماژە بەوە بکرێت کە فڕۆکەیەکی جۆری بۆینگ ٧٣٧ ماکسی هێڵی ئاسمانی ئەسیووپیا ڕۆژی یەکشەممەی ئەم هەفتەیە دوای چەند خولەکێک لە فڕۆکەخانەی ئەدیس ئەباباوە کەوتە خوارەوە و ١٥٧ سەرنشین گیانیان لەدەستدا.
ئەمە دووەم ڕووداوی کوشندەیە بۆ ئەم جۆرە فڕۆکەیە لە ماوەی ٥ مانگی ڕابردوودا. لە مانگی تشرینی یەکەم دا فڕۆکەیەکی جۆری بۆینگ ٧٣٧ ماکس لە ئەندەنووسیا کەوتە خوارەوە.
ئەم بابەتە 11339 جار خوێندراوەتەوە