واشینتۆن : سینوار زیندووە و بڕیاردەری سەرەکییە لە حەماس

پەیامی کورد   ...   واشینتۆن : سینوار زیندووە و بڕیاردەری سەرەکییە لە حەماس

ڕێکخەری کۆشکی سپی بۆ کاروباری ڕۆژئاوای ئاسیا ڕایگەیاند : ئەمریکا پێی وایە یەحیا سینوار سەرۆکی مەکتەبی سیاسی حەماس بڕیاردەری سەرەکی ئەم بزووتنەوەیەیە.
برێت مەکگۆرک ، ڕێکخەری کۆشکی سپی بۆ کاروباری ڕۆژئاوای ئاسیا، لە میانەی پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ حاخامەکەی ئەمریکا بە بۆنەی "جەژنی پیرۆزی جوولەکەکان" ووتی: یەحیا سینوار هێشتا بڕیاردەرە. ئێمە پێمان وایە کە لە ژیان دایە و لەگەڵ زیندانییەکان لە توونێلەکانی حەماس دا ئامادەیە.

ڕۆژنامەی تایمزی ئیسرائیل بە ئاماژەدان بەم پەیوەندییە تەلەفۆنییە نووسیویەتی : پێمان وایە ئەگەر سینوار ڕازی بێت بە ئازادکردنی ١٠١ دیل کە لەلایەن حەماس ەوە لە غەززە دەستبەسەرکراون، ئەوا شەڕی غەززە دەستبەجێ کۆتایی دێت.

ڕۆژنامەی نیویۆرک تایمز پێشتر لە ڕاپۆرتێکدا نووسیبووی کە ماوەیەکی زۆرە کۆمەڵگەی هەواڵگری ئەمریکی و دەزگای سیخوڕی مۆساد سەرنجیان لەسەر کردەو تێڕوانینەکانی یەحیا سینوار، سەرۆکی مەکتەبی سیاسی بزووتنەوەی حەماس و لێکۆڵینەوەکانیان بووە ، هەرچەندە بەڵگەی یەکلاکەرەوەیان نییە، بەڵام نیشان دەدەن کە دوای ساڵێک لە شەڕی غەززە، سینوار لە شوێنێک لەم شارەدا، زیندووە و لە پێشووتر ئیرادەتر بۆ زیان گەیاندن بە ئیسرائیل ە.

دوای تیرۆرکردن و شەهیدکردنی ئیسماعیل هەنیە، بەرپرسی پێشووی نووسینگەی سیاسی بزووتنەوەی حەماس، سینوار لە شوێنی ئیسرائیل لە تاران جێگیرکرا.

لە درێژەی ئەم بانگەوازەدا، "برێت مەکگۆرک" ڕایگەیاند کە یەحیا سینوار لە لوتکەی بڕیارەکانی بزووتنەوەی حەماس دایە و ووتی: "سینوار زیندووە و لە توونێلەکانی حەماس بڕیار دەدات".


ئەم بابەتە 26177 جار خوێندراوەتەوە