واشینتۆن پۆست : جێگرەکەی ترامپ ووڵامی ئۆکراینی یەکان ناداتەوە
پەیامی کورد ... واشینتۆن پۆست : جێگرەکەی ترامپ ووڵامی ئۆکراینی یەکان ناداتەوە
میدیای ئەمریکی ڕایگەیاند : بەپێی زانیارییەکان، سیناتۆر جەیمس دەیڤید ڤانس کە لەلایەن دۆناڵد ترامپ ەوە وەک کاندیدی جێگری سەرۆکایەتی ئەمریکا هەڵبژێردرا، ڕەتیکردۆتەوە ووڵامی هەر پەیوەندییەکی ئۆکراین بداتەوە سەبارەت بە ڕادەستکردنی فڕۆکەی ئێف 16.
ئەم بانگەشەیە لەسەر بنەمای ئەو نامە کورتانەیە کە سیناتۆر ڤانس لەگەڵ چارڵز جۆنسۆن ئاڵوگۆڕی کردووە.
ڤانس لە مانگی ئۆکتۆبەری ساڵی ڕابردوودا نامەیەکی بۆ جۆنسۆن ناردووە و دەڵێت "تەنانەت ووڵامی پەیوەندییەکانی ئۆکراینی یەکان نادەمەوە".
ئەم بابەتە 12386 جار خوێندراوەتەوە