واشینتۆن پۆست : داتای نهێنی ملیۆنان فه‌رمانبه‌ری حكوومه‌ت لە لەیان ئیلۆن ماسک ەوە ئاشکرا و بڵاو دەکرێتەوە
پەیامی کورد ... واشینتۆن پۆست : داتای نهێنی ملیۆنان فه‌رمانبه‌ری حكوومه‌ت لە لەیان ئیلۆن ماسک ەوە ئاشکرا و بڵاو دەکرێتەوە
ڕۆژنامه‌ی واشینتۆن پۆست به پشت به‌ستن به سه‌رچاوه‌كان بڵاویكرده‌وه، فه‌رمانبه‌رانی وه‌زاره‌تی كاری حكوومه‌ت به سه‌رۆكایه‌تی ملیاردێر ئیلۆن مه‌سك توانیویانه ده‌ستیان به داتای نهێنی ملیۆنان فه‌رمانبه‌ری حكوومه‌ت بگات.
ڕۆژنامه‌ی واشینتۆن پۆست به گێڕانه‌وه‌ی چوار به‌رپرسی ئاگاداری ئه‌مریكی ڕوونیكرده‌وه كه "بریكاره‌كانی ئیداره‌ی كاری حكوومه‌تی ملیاردێر ئیلۆن مه‌سك توانیویانه ده‌ستیان به تۆماره حكوومییه زۆر سنوورداره‌كان بگات بۆ ملیۆنان فه‌رمانبه‌ری فیدراڵی، له‌نێویاندا به‌رپرسانی وه‌زاره‌ته‌كانی گه‌نجینه‌ی و ده‌وڵه‌ت له پۆسته هه‌ستیاره‌كانی ئه‌منی دا، كه زانیاری نهێنی سه‌باره‌ت به ناونیشان، مووچه، ژماره‌ی ئاسایشی كۆمه‌ڵایه‌تی و ناوی كارمه‌ندانی به‌شه جیاوازه‌كان له‌خۆده‌گرێت".
به‌رپرسان ده‌ڵێن، "فه‌رمانبه‌رانی وه‌زاره‌ت ئاستێكیان هه‌یه له ده‌ستڕاگه‌یشتن به داتاكان كه ڕێگه‌یان پێده‌دات زانیارییه‌كان سه‌باره‌ت به كارمه‌ندان كۆپی بكه‌ن یان بیگۆڕن، شه‌ش كارمه‌ند له وه‌زاره‌تی كارایی حكوومه‌ت له 20ی مانگی رابردوو كه هاوكات بو له‌گه‌ڵ ده‌ست به‌كاربوونی سه‌رۆك دۆناڵد ترامپ، ده‌ست ڕاگه‌یشتنێكی به‌رفراوانیان بۆ سه‌رجه‌م سیسته‌مه‌كانی به‌ڕێوه‌بردنی كارمه‌ندان پێدرا".
ڕۆژنامه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه، "بریكاره‌كان ده‌توانن فایلێكی نوێ سه‌باره‌ت به تۆماری فه‌رمانبه‌ران درووست بكه‌ن، ده‌توانن تۆماره‌كان بگۆڕن، ده‌توانن له داتابه‌یس بیسڕنه‌وه، هه‌روه‌ها داتاكانی په‌یوه‌ست به هه‌مو كارمه‌ندانی ئێستا یان پێشوی بۆ خۆیان بگوازنه‌وه یان بۆ ووڵاتێكی دیكه بنێرن".
پشتڕاستی كرده‌وه كه هیچ كام له به‌رپرسه‌كان باسیان له‌وه نه‌كردوه كه كارمه‌ندانی به‌شی مه‌سكیان بینیوه كه كارێكی له‌و شێوه‌یه ده‌كه‌ن، به‌ڵام به‌رپرسان نیگه‌رانی خۆیان له‌م ئاسته‌ی ده‌ستڕاگه‌یشتن به زانیاری ده‌ربڕیوه.
پێشتر میدیاكانی ئه‌مریكا بڵاویانكرده‌وه كه پسپۆڕانی وه‌زاره‌تی كارایی حكوومه‌ت ( DOGE ) توانیویانه ده‌ستیان به سیسته‌می پاره‌دان و گرێبه‌ست له سه‌نته‌ری خزمه‌تگوزارییه‌كانی چاودێری كۆمه‌ڵایه‌تی و پزیشكی ( CMS ) بگات به مه‌به‌ستی ده‌ستنیشانكردنی ساخته‌كاری و خه‌رجییه ناكارامه‌كان.
سه‌ندیكاكانی فه‌رمانبه‌رانی فیدراڵی سكاڵای یاساییان له دژی ئیداره‌ی ترامپ تۆمار كرد بۆ ئه‌وه‌ی ڕێگری له وه‌زاره‌تی گه‌نجینه‌ی ئه‌مریكا بكه‌ن له هاوبه‌شكردنی زانیارییه نهێنییه‌كان له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی كاری حكوومه‌ت.
ترامپ پێشتر ڕایگه‌یاندبوو كه بازرگان ئیلۆن مه‌سك سه‌ركردایه‌تی وه‌زاره‌تی كاری حكوومه‌ت ده‌كات كه ئامانجی "كه‌مكردنه‌وه‌ی خه‌رجییه ناپێویسته‌كان و داڕشتنه‌وه‌ی ده‌زگا فیدراڵیه‌كانه".
ئەم بابەتە 47 جار خوێندراوەتەوە