وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا پشتیوانی له هه‌وڵێكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌كات
پەیامی کورد ... وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا پشتیوانی له هه‌وڵێكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌كات
لە ڕاپۆرتی بازرگانی بە مروڤ "2024" کە لەلایەن وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکاوە لەم دواییانەدا بڵاوکرایەوە، حکوومەتی هەرێمی کوردستان بە هەنگاوە بەرچاوەکانی لە بەرەنگاربوونەوەی بازرگانی بە مرۆڤ، ستایش کراو، به‌ڕێوبه‌رێكی گشتی له ده‌سته‌ی مافی مرۆڤیش زانیاری لەسەر ئەم بابەتەدا دەخاتەڕوو.
له ڕاپۆرتی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكادا هاتووه : هەر بەهۆی ئەم پێشکەوتنانە، حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە چوارچێوەی عێراق توانیویەتی لە بەرنگاربوونەوەی بازرگانی بە مروڤەوە بە شێوەی فەرمی لە پلەی سێیەم بێتە پلەی دووە، بەپێی ڕاپۆرتەکەی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا، بۆ یەکەم جار لە ماوەی پێنج ساڵدا، حکوومەتی هەرێم داتای ووردی جێبەجێکردنی یاسایی بڵاوکردەوە کە هەنگاوێکی سەرەکییە لە شەفافیەت و لێپرسینەوەدا.
ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كات: لە ساڵی 2023دا حکوومەتی هەرێم بەدواداچوونی بۆ 18 حاڵەت کردووە کە گوایە کەیسی بازرگانی بە مروڤ بووە، لەوانە 12 حاڵەتی بازرگانی بە سێکس و شەش حاڵەتی کارکردنی زۆرەملێ بوونە، حکوومەتی هەرێم بەردەوام بووە لە لێپێچینەوە بەردەوامەکانی ساڵانی پێشوو و لە ئەنجامدا هەشت سزای بەسەر تاوانکاراندا سەپاندووە.
له‌م باره‌یەوه تاڤگه عومه‌ر، به‌ڕێوبه‌ری گشتی مافی مرۆڤ، ڕایگەیاند : "پاڵپشتی یاسایی له كوردستان هه‌یه بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه به بازرگانی به مرۆڤه‌وه، بازرگانیكردن به ئه‌ندامانی جه‌سته‌وه ئه‌م یاسایه له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراقه‌وه به ژماره 28ی ساڵی 2012 دەرچووە و له په‌رله‌مانی كوردستان به ژماره6ی سالی 2018دا به یاسا په‌سه‌ند كراوه و چووه‌ته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه، ئه‌م یاسایه توانیویه‌تی له دامه‌زارندنی ئه‌و به‌رێوبه‌رایه‌تی و نووسینگه و یه‌كانه‌ی كه پێویسته له وه‌زاره‌تی ناوخۆی حكوومه‌تی هه‌رێم هه‌بن لەگەڵ دانانی به‌رنامه‌ی ستراتیژی بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی دیارده‌ی بازرگانیكردن به مرۆڤه‌وه ڕۆڵی خۆی ببینێت.
ڕاشیگه‌یاند: ئیستا كه (به‌ڕێوبه‌رایه‌تی تاوانه ڕێكخراوه‌كان) ده‌ست به‌كاره و كارایه له وه‌زاره‌تی ناوخۆ، 8 نووسنیگه‌ش له پارێزگاكان و ئیداره سه‌ربه‌خۆكان هەنە، حكوومه‌ت چه‌ند لیژنه‌یه‌كی سه‌ره‌كیشی له ئاستی پارێزگاكان دیاری كردووه، لیژنه‌ی باڵاش هه‌یه كه وه‌زاره‌تی ناوخۆ سه‌رپه‌رشتی ده‌كات، لیژنه لاوەکییەكانیش توانیویانه تاوتوێی ڕه‌وشی بازرگانیكردن به جه‌سته‌ی مرۆڤ بکەن و میكانیزمیان داناوه بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی تاوانه‌كان، له‌سەر ئاستی عێراقیش هه‌رێمی كوردستان نوێنه‌ری هه‌یه تا له‌و لیژنه باڵایەی عێراق كوردستان نوێنه‌رایه‌تی خۆی بكات و ئه‌وه‌ی په‌یامی كوردستانه بیگه‌ێنێته لیژنه‌كه، ئه‌مه هه‌نگاوی باشن بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی بازرگانی به مرۆڤه‌وه.
ڕایشیگه‌یاند: ئێستا هه‌وڵ هه‌یه شێڵته‌ر بۆ قوربانیانی بازرگانی به جه‌سته‌ی مرۆڤه‌وه دابین بكرێت، چوونكه ئه‌م شێڵته‌ره یه‌كێكه له تایبه‌تمه‌ندی و پێویستییه‌كانی یاسایه‌كه كه وه‌ك خۆی بچێته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه، چوونكه پێویستە شێڵته‌رێك هه‌بێت ئه‌م قوربانیانه بشارێته‌وه تا گرفته‌كانیان به‌شێوه‌ی یاسایی چاره ده‌كرێت .. حكوومه‌تی هه‌رێم هه‌نگاوی گرینگی ناوه له ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی بازرگانی به مرۆڤه‌وه و ستراتیژیه‌تی باش دانراوه له‌و باره‌یەوه.
ئەم بابەتە 27824 جار خوێندراوەتەوە