وه‌زیری دارایی : دۆسیه‌ی فه‌رمانبه‌رانی گرێبه‌ست ڕه‌وانه‌ی ئه‌نجوومه‌نی ڕاژه كراوه
پەیامی کورد ... وه‌زیری دارایی : دۆسیه‌ی فه‌رمانبه‌رانی گرێبه‌ست ڕه‌وانه‌ی ئه‌نجوومه‌نی ڕاژه كراوه
وەزیری دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان لەگەڵ نوێنەرانی فەرمانبەرانی گرێبەست کۆبووەوە و ڕایگەیاند، لیژنەیەکی باڵا لە وەزارەت پێکهێندراوە، تاوەکو فەرمانبەرانی گرێبەست مافەکانیان هاوشێوەی فەرمانبەرانی هەمیشەیی پارێزراو بێت.
دووشەممە ١٥-٧-٢٠٢٤، ئاوات شێخ جه‌ناب، وه‌زیری دارایی و ئابووری له‌گه‌ڵ نوێنه‌رانی فه‌رمانبه‌رانی گرێبه‌ست له هه‌رێمی كوردستان كۆبووه‌وه.
به گوێره‌ی ڕاگه‌ێندراوێكی وه‌زاره‌ته‌كه، وه‌زیری دارایی تیشكی خسته سه‌ر هه‌وڵه‌كانی وه‌زاره‌ت و لیژنه‌ی باڵای ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران به‌مه‌به‌ستی گه‌ڵاڵه‌كردنی بڕیارێكی درووست له‌باره‌ی به هه‌میشه‌یی كردنی فه‌رمانبه‌رانی گرێبه‌ست له ڕووی یاسایی و كارگێڕی و داراییه‌وه پێكهێنراوه تا بتوانن هاوشێوه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌میشه‌یی مافه‌كانیان پارێزراو بێت.
هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردووه، دۆسیه‌كه ڕه‌وانه‌ی ئه‌نجوومه‌نی ڕاژه كراوه بۆ ئه‌وه‌ی ڕێكاره هونه‌ری و ئیدارییه‌كان ته‌واو بكرێن.
وه‌زیری دارایی و ئابووری دووپاتی كردەوە، كه له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی دارایی حكوومه‌تی فیدراڵ و ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان له‌سه‌ر هێڵن بۆ ته‌رخانكردنی دارایی و دیاریكردنی میالاكاتی پێویست له‌سه‌ر ئاستی وه‌زاره‌ت و دام و ده‌زگا پەیوه‌ندیداره‌كان.
ئەم بابەتە 19898 جار خوێندراوەتەوە