وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ڕووسیا : ئێمە ئاماده‌ین بۆ دانووستان له‌سه‌ر ئۆكراین
پەیامی کورد ... وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ڕووسیا : ئێمە ئاماده‌ین بۆ دانووستان له‌سه‌ر ئۆكراین
سێرگی لاڤرۆڤ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ڕووسیا ڕایگه‌یاند، ده‌بێت به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی مۆسكۆ له دانووستانه ئه‌گه‌رییه‌كان مسۆگه‌ر بكرێن نه‌ك له‌سه‌ر حیسابی به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌وانی دیكه، به‌ڵكوو له چوارچێوه‌ی ڕێككه‌وتن له‌سه‌ر سیسته‌مێكی ئه‌منی گشتگیر كه تێیدا هیچ كه‌سێك زیانی پێنه‌گات.
سێرگەی لاڤرۆڤ له ووتارێكیدا كه به بۆنه‌ی "ڕۆژی دیپلۆماتكار" پێشكه‌شی كرد، جه‌ختی كرده‌وه، ڤلادێمیر پووتین سه‌رۆكی ڕووسیا چه‌ندین جار ڕایگه‌یاندوه كه ڕووسیا ئاماده‌یه بۆ دانووستان، له چوارچێوه‌ی ئه‌و دانووستانه‌ش دا كه پێویسته به‌رژه‌وه‌ندییه نیشتمانییه ڕه‌واكانمان مسۆگه‌ر بكرێن، نه‌ك له‌سه‌ر حیسابی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ئه‌وانی دیكه، به‌ڵكوو له چوارچێوه‌ی ڕێككه‌وتنێك له‌سه‌ر سیسته‌مێكی ئه‌منیی گشتگیر كه هیچ كه‌س زیانی پێ نه‌گات، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش دا قه‌یرانی ئۆكراین هۆكاری ڕه‌گ و ڕیشه‌ی قووڵی هه‌یه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، ڕووسیا "ماندو نابێت و پێداگری له‌سه‌ر داواكارییه‌كانی ده‌كات بۆ نه‌هێشتنی ئه‌و هۆكارانه‌ی كه هه‌ڕه‌شه‌یان بۆ سه‌ر ئاسایشی ڕووسیا درووستكردوه، له‌وانه‌ش فراوانبوونی ناتۆ بۆ ڕۆژهه‌ڵات، ڕێبازی ڕژێمی كیێڤ كه له ئه‌نجامی كوده‌تایه‌كی دژه ده‌ستوردا هاته سه‌ر ده‌سه‌ڵات، هه‌روه‌ها قڕكردنی هه‌موو شتێك ڕووسی و زمان و كو‌لتور و میدیا و كه‌نیسه‌ی ئۆرتۆدۆكس".
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ڕووسیا باسی له‌وه‌شكرد، ته‌نیا نه‌هێشتنی یه‌كجاری ڕه‌گ و ڕیشه‌ی ململانێكان ڕێگه خۆش ده‌كات بۆ كۆتایی هاتنی.
مانگی (حوزه‌یران/6)ی 2024 ڤلادێمیر پووتین سه‌رۆكی ڕووسیا ده‌ست پێشخه‌رییه‌كانی بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان به‌شێوه‌یه‌كی ئاشتیانه ڕاگه‌یاند و جه‌ختیكرده‌وه، ڕوسیا ده‌ستبه‌جێ ئاگر ده‌وه‌ستێنێت و ئاماده‌یی خۆی بۆ دانووستان ڕاده‌گه‌ێنێت ئه‌گه‌ر، ئۆكراین به فه‌رمی ده‌ستبه‌رداری نیازی ئه‌ندامبون بێت ناتۆ، هێزه چه‌كداره‌كانی ئۆكراین ش له خاكه نوێیه‌كانی ڕوسیا بكشێنه‌وه، هه‌روه‌ها ده‌سه‌ڵاتدارانی كیێڤ پرۆسه‌ی داماڵینی چه‌ك ئه‌نجام بده‌ن، جگه له‌وانه‌ش ئۆكراین پێگه‌یه‌كی بێلایه‌ن و بێ چه‌كی ئه‌تۆمی بگرێته‌به‌ر.
ئەم بابەتە 54 جار خوێندراوەتەوە