ووته‌بێژی پارتی دیموكراتی كوردستان: پارتی له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته‌یه له عێراق
پەیامی کورد ... ووته‌بێژی پارتی دیموكراتی كوردستان: پارتی له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته‌یه له عێراق
پارتی دیموكراتی كوردستان رایگه‌یاند له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته‌دایه له عێراق به‌و مه‌رجه‌ی هه‌موو لایه‌نه‌كان به‌ڵێن بده‌ن ده‌رئه‌نجامه‌كه‌ی قبوڵ بكه‌ن.
مەحموود محەممەد، ووتەبێژی پارتی دیموکراتی کوردستان رایگه‌یاند، پارتی لەگەڵ هەڵبژاردنی پێشوەختەیه له عێراق، بەڵام بەو مەرجەی هەموو لایەنەکان بە ئەنجامدانی پرۆسەکە رازی ببن و بەڵێن بدەن ئەنجامەکانیشی قبوڵ بكه‌ن.
ووته‌بێژی پارتی گوتیشی، ئه‌گه‌ر لایه‌نه‌كان ده‌رئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كان قبوڵ نه‌كه‌ن، ئه‌وا ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته هیچ كاریگه‌رییه‌كی نابێت و هیچ گۆڕانكارییه‌كیش له دۆخی عێراق دروست ناكات.
سه‌باره‌ت به دۆخی سیاسی عێراق،مەحموود محەممەد، ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد، به‌هۆی رێكنه‌كه‌وتنی لایه‌نه پێكهێنه‌ره‌كانی حكوومه‌ت له‌سه‌ر دیاریكردنی سه‌رۆك وه‌زیران كه هه‌نگاوی سه‌ره‌كییه بۆ پێكهێنانی حكوومه‌ت، دۆخه‌كه زیاتر گرژی و ئاڵۆزی به‌خۆیه‌وه بینی تا گه‌یشته ئاستی توندوتیژی و به‌كارهێنانی چه‌ك له به‌رامبه‌ر یه‌كدا.
دەرباری پرسی گەڕاندنەوەی پەرلەمانتارانی رەوتی سەدر بۆ ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، ووتەبێژی پارتی ئاشکرایکرد، ئەمە پرسێکی یاساییە و بۆ ئەمەش داواکارییەک ئاراستەی دادگای فیدراڵی کراوە، ئایا ده‌كرێت بگه‌ڕێنه‌وه بۆ په‌رله‌مان یاخود په‌سه‌ندكردنی ده‌سته‌له‌كاركێشانه‌وه‌كه‌یان یاساییه، بۆیه ئه‌مه ئه‌ركی كه‌سانی یاساییه شرۆڤه‌ی ئه‌م بابه‌ته بكه‌ن.
ئەم بابەتە 11997 جار خوێندراوەتەوە