ووتەبێژی حکوومەت : کۆبوونەوەیەکی نائاسایی ئەنجام دەدرێت

پەیامی کورد    ...   ووتەبێژی حکوومەت : کۆبوونەوەیەکی نائاسایی ئەنجام دەدرێت

وتەبێژی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ڕایدەگەێنێت، سبەی بە ئامادەبوونی سەرۆکوەزیران و جێگری سەرۆکوەزیران و بە ئامادەبوونی نوێنەرانی ھەرێمی کوردستان لە حکوومەتی فیدڕاڵی کۆبوونەوەیەکی نائاسایی ئەنجام دەدرێت.

پێشەوا ھەورامانی، ووتەبێژی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ڕایگەیاند: ئەمڕۆ شەممە، ١١ی ١ی ٢٠٢٥، کاتژمێر (۱٠) لە شاری ھەولێر، بە ئامادەبوونی نوێنەرانی ھەرێمی کوردستان لە حکوومەتی فیدڕاڵی و سەرۆکی فراکسیۆنە کوردستانییەکانی سەرجەم لایەنەکان لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، لە ئەنجوومەنی وەزیرانی ھەرێمی کوردستان بە ئامادەبوونی سەرۆکوەزیران و جێگری سەرۆکوەزیران و وەزیرەکانی حکوومەتی ھەرێم کۆبوونەوەیەکی نائاسایی ئەنجوومەن ئەنجام دەدرێت.

ووتەبێژی حکوومەت دەشڵێ: بابەتی کۆبوونەوەکە تایبەتە بە پرسی مووچەو شایستە داراییەکانی ھەرێمی کوردستان لە حکوومەتی فیدڕاڵی.


ئەم بابەتە 74 جار خوێندراوەتەوە