ووتەبێژی سوپای ئیسرائیل : چاومان لە تێکدانی ژێرخانی حیزبۆڵڵایە

پەیامی کورد   ...   ووتەبێژی سوپای ئیسرائیل : چاومان لە تێکدانی ژێرخانی حیزبۆڵڵایە

ووتەبێژی سوپای ئیسرائیل ڕایگەیاند کە لە بەرەبەیانی ئەمڕۆوە هێرشیان کردووەتە سەر زیاتر لە ٣٠٠ ئامانج لە باشووری لوبنان و دانی بەوەدانا کە دۆخی بەرەی باکووری ناوچە داگیرکراوەکان زۆر سەختە.

ووتەبێژی ئەرتەشی ئیسرائیل لە یەکەم کاردانەوە بەرامبەر بە دەستدرێژی بەربڵاوی ڕژیم لە ناوچەکانی باشووری لوبنان دانی بەوەدانا : بارودۆخی بەرەی باکووری ئیسرائیل زۆر سەختە.
دانیال هاگاری وێڕای ڕەتکردنەوەی ڕاستییەکان سەبارەت بە کۆمەڵکوژیی خەڵکی سڤیل لە باشووری لوبنان، بانگەشەی کرد: ئێمە هێرش دەکەینە سەر ئەو ژێرخانە کە حیزبۆڵڵا بەدرێژایی ساڵان لە لوبنان درووستی کردووە. بەپێی پلانە نوێیەکە بازنەی ئۆپراسیۆنەکانمان لە بەرەی باکوور فراوانتر دەکەین.
ناوبراو بە ئاماژە بەوەی کە هیچ گۆڕانکارییەک لە ڕێنماییەکانی پەیوەست بە بەرەی ناوخۆی ئیسرائیل نەکراوە، ئاماژەی بەوەشکرد: ئامادەین لە هەر کاتێکدا ڕێنماییەکانی بەرەی ناوخۆ بگۆڕین. ئێمە ڕێگە نادەین حیزبۆڵڵا چەکەکانی بۆ هێرشکردنە سەر ئیسرائیل بەکاربهێنێت.

هاگاری هەروەها ووتی : ئێمە ئەرکێکمان هەیە، ئەویش گەڕانەوەی دانیشتوانی باکووری ئیسرائیلە بۆ ناوچەکانی خۆیان، هەرچی پێویست بێت بۆ گەیشتن بەو ئامانجە دەیکەین. هەروەها بەم زووانە ئامادەکاری دەکەین بۆ هێرشکردنە سەر ناوچەی بێقاع لە ڕۆژهەڵاتی لوبنان.

لە بەرەبەیانی ڕۆژی دووشەممەوە سوپای ئیسرائیل بە سێ قۆناغ ناوچە فراوانەکانی باشوور و ڕۆژهەڵاتی لوبنانی کردۆتە ئامانج و لەو ماوەیەدا بەگوێرەی سەرچاوە فەرمییەکان 100 کەس شەهید بوون و 400 کەسیش بریندار بوون.


ئەم بابەتە 41658 جار خوێندراوەتەوە