ووتەبێژی سوپای ئیسرائیل : ڕۆژانی سەخت و پڕ لە تەحەدا لە پێشمانە
پەیامی کورد ... ووتەبێژی سوپای ئیسرائیل : ڕۆژانی سەخت و پڕ لە تەحەدا لە پێشمانە
ووتەبێژی سوپای ئیسرائیل ڕایگەیاند : هیوادارین حیزبۆڵڵا بگۆڕێت. تا ئێستا هیچ ڕێنماییەکی نوێ بۆ هاووڵاتیانی مەدەنی ئیسرائیل دەرنەچووە سەبارەت بە ئامادەکاری لە بەرەی ناوخۆ، چوونکە ڕێنماییەکانی ئێستا زۆر ناوچەی ووڵاتان لە حاڵەتی ئامادەباشی بەرزدایە.
ماوەی ساڵێکە حیزبۆڵڵا گرژییەکانیان لەگەڵ ووڵاتەکەمان پەرەپێداوە. ڕوونە کە ئێران لە پشت ئەم دۆسیەیەدایە و هیچ نهێنیەک لەو بارەیەوە نییە.
پاڵپشتی حەماس و حیزبۆڵڵا و هێزەکانی بە وەکالەت دەکەن. تەنانەت لە مانگی نیساندا ڕاستەوخۆ هێرشیان کردە سەرمان.
ئێمە ساڵێکە لە گرژییەکی فراوانتردا، لە شەڕێکدا لە چەند بەرەیەکدا تێوەگلاوین. هێزەکانمان لە ئامادەباشیدان و زانیارییەکانمان زۆرن.
ئەم بابەتە 41612 جار خوێندراوەتەوە