ووتەبێژی سوپای ئیسڕائیل، هێرشی سەر کۆماری ئیسلامی پشتڕاست کردەوە
پەیامی کورد ... ووتەبێژی سوپای ئیسڕائیل، هێرشی سەر کۆماری ئیسلامی پشتڕاست کردەوە
ووتەبێژی سوپای ئیسرائیل بە فەرمی پشتڕاستی کردەوە کە ئەم ووڵاتە هێرشی لە دژی ئامانجە سەربازییەکان لە کۆماری ئیسلامی ئەنجام داوە. ئەم پشتڕاست کردنەوەیە فەرمییە لە کاتێکدایە پێشتر دەنگی تەقینەوە گەورەکان لە هەندێک بنکەی سەربازی لە تاران و ناوچەکانی دەورووبەری بیسترابوو.
ئەرتەشی ئیسرائیل ڕایگەیاند کە ئەم هێرشانە لە کاردانەوە بە "هێرشە بەردەوامەکانی ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی ئێران و بریکارەکانی دژ بە ئیسرائیل" ئەنجام دراون و ئۆپراسیۆنی وردی دژ بە ناوەندە سەربازییەکانی کۆماری ئیسلامی لەخۆ گرتووە.
ئەمە یەکەمین پشتڕاست کردنەوەی فەرمی لەلایەن ئیسرائیلەوە بۆ هێرشەکانی ئەم دواییە بۆ سەر کۆماری ئیسلامی و بە ووتەی کاربەدەستانی ئیسرائیل، ئەو ووڵاتە هەموو توانای بەرگری و هێرشبەری خۆی بۆ بەرەنگاربوونەوەی هەڕەشەکان کەڵک وەردەگرێت.
ئەم بابەتە 4012 جار خوێندراوەتەوە