ووتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا نیگەرانی خۆی لە بڕیارى دوورخستنەوەى پاتریاکی کلدانییەکانی عێراق دەربڕی
پەیامی کورد ... ووتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا نیگەرانی خۆی لە بڕیارى دوورخستنەوەى پاتریاکی کلدانییەکانی عێراق دەربڕی
ووتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا نیگەرانی خۆی لە بڕیارى دوورخستنەوەى لوئیس رافائیل ساکۆ، پاتریاکی کلدانییەکانی عێراق دەربڕی و رایگەیاند، ئەو کەسایەتییە لەلایەن جووڵانەوەیەکەوە دژایەتی کراوە کە بە "میلیشیا" ناسراوە، دەشڵێت، "هەراسانکردنی لوئیس رافائیل ساکۆ، باوکی کەنیسەی کلدانەکان ناڕەحەت بوین و مەسیحییەکان لەژێر هەڕەشە و گوشاردان".
ماتیۆ میلەر، ووتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لەمیانی کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند : "ئێمە بەهۆی هەراسانکردنی لوئیس ڕافائیل ساکۆ، پاتریاکی کلدانییەکانی عێراق ناڕەحەت بوین، نیگەرانین لەوەی پێگەی کاردیناڵ وەک سەرکردەیەکی ڕێزدار لە کڵێساکە لە ژمارەیەک لایەنەوە هێرشی دەکرێتە سەر".
ئاماژەی بەوەش کرد، "چاوەڕوانی گەڕانەوەین بۆ عێراق، کۆمەڵگەی مەسیحی عێراقی بەشێکی گرینگە لە ناسنامەی عێراق و بەشێکی ناوەندی مێژوی فرەچەشنی و لێبوردەیی عێراقە".
لوئیس ڕافائیل ساکۆ، پاتریاکی کلدانییەکانی عێراق شەممەی رابردوو رایگەیاند، بەغدا بەجێ دەهێڵێت و بەرەو هەرێمی کوردستان دەڕوات، ئەوەش دوای مەرسومێکی سەرۆکایەتی کۆماری عێراق.
مەرسوومی سەرۆکایەتی کۆمار دوای ئەوە هات کە ماوەی چەند مانگێکە لوئیس ڕافائیل ساکۆ، پاتریاکی کلدانییەکانی عێراق لەگەڵ پەرلەمانتارێکی مەسیحی بەناوی ڕەیان کلدانی لە رێگەی شەڕی قسەکردنەوە بەریەکدەکەون.
ئەم بابەتە 11988 جار خوێندراوەتەوە