ووتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی چین : تایوان پارێزگایەکی چین ە و لەم دوورگەیەدا شتێک بە ناوی وەزارەتی بەرگری یان وەزیری بەرگری نییە

پەیامی کورد   ...   ووتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی چین : تایوان پارێزگایەکی چین ە و لەم دوورگەیەدا شتێک بە ناوی وەزارەتی بەرگری یان وەزیری بەرگری نییە

بە دووپاتکردنەوەی ئەوەی کە تایوان بەشێکە لە خاکەکەی، پێکەن چالاکییە سەربازییەکانی ووڵاتەکەی لە گەرووی تایوان بە تەواوەتی ئاسایی زانی.

بەپێی ڕاپۆرتێک چوارشەممە لە ماڵپەڕی هەواڵی وەزارەتی دەرەوەی چین ەوە، لین جیان، ووتەبێژی ئەم دامەزراوەیە، لە ووڵامی لێدوانەکەی وەزارەتی بەرگری تایوان، ڕایگەیاندووە: تایوان پارێزگایەکی چینە و لەوێیە شتێکە بە ناوی "وەزارەتی بەرگری" یان "وەزیری بەرگری" لەم دوورگەیەدا نییە

ئاماژەی بەوەش کرد، تایوان بە بەشێک لە خاکی چین دادەنرێت، ئاماژەی بەوەشکرد: چالاکییەکانی کەشتیی فڕۆکە هەڵگری چینی لەم ناوچەیەدا بە تەواوی ئاساییە.

لین درێژەی بە قسەکانی دا کە دەسەڵاتدارانی تایوان هەرچییەک بڵێن یان بیکەن ناتوانێت واقیعی یەک چین بگۆڕێت. تایوان بەشێکە لە یەک چین و یەکگرتنیان لەگەڵ ووشکانی حەتمییە و بە دڵنیایی یەوە بەدی دێت.

بەگوێرەی ڕاپۆرتێک ، وەزیری بەرگری تایوان هۆشداری داوە کە گەمارۆی پێکەن بۆ سەر ئەو دوورگەیە کردەوەیەکی شەڕە و کاریگەری بەرفراوانی لەسەر بازرگانی جیهانی دەبێت. وەزارەتی بەرگری تایوان هەروەها تێپەڕینی کۆمەڵێک فڕۆکە هەڵگری چینی لە نزیک دوورگەکانی پراتاس ڕاگەیاند کە لەلایەن تایپە کۆنتڕۆڵ کراوە.

نیگەرانی چین لە بەردەوامی نائارامییەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست

هەروەها لە کاردانەوە بە بانگەشەی ئیسرائیل سەبارەت بە تیرۆرکردنی بەرپرسێکی باڵای حیزبۆڵڵای لوبنان، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی چین نیگەرانییەکی زۆری لە بەردەوامی نائارامییەکان و پەرەسەندنی ئاڵۆزییەکان لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەربڕی و ڕایگەیاند کە پەکین دژی هەر شتێکە پێشێلکردنی سەروەری و ئاسایش و یەکپارچەیی خاکی لوبنان.

ئاماژەی بەوەش کرد، چین دەیەوێت هەموو لایەنەکان بگەڕێنەوە سەر ڕێگای یەکلاییکردنەوەی سیاسی و کۆتایی بە ناکۆکیەکانیان بهێنن لەڕێگەی دیالۆگ و دیپلۆماسییەوە بۆ ئەوەی گرژییەکانی ناوچەکە کەم بکرێنەوە لە زووترین کاتدا.

پەکین: زیاتر لە 100 وڵات دژی دەستوەردانی ووڵاتانی ڕۆژئاوا لە کاروباری چین وەستانەوە

سەبارەت بە کۆبوونەوەی ئەم دواییەی کۆمەڵەی گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان، لین جیان وتی: زیاتر لە 100 وڵات پاڵپشتی هەڵوێستی پەکینیان کرد سەبارەت بە پرسەکانی شینجیانگ و تبت و دژی دەستوەردان لە کاروباری ناوخۆی چین بە بیانووی مافی مرۆڤ وەستانەوە.

ناوبراو بە ئاماژەدان بە لێدوانەکانی نوێنەری پاکستان بەناوی ٨٠ ووڵاتەوە زیادی کرد: ووڵاتانی ڕۆژئاوایی وەک ئوسترالیا و ئەمریکا پرسی مافی مرۆڤ وەک ئامرازێکی ئایدیۆلۆژی و سیاسی بەکاردەهێنن و دەمانەوێت ئەو ووڵاتانە چارەسەری کێشەکانی مافی مرۆڤیان بکەن.

ئەم ووتەبێژی دەزگای دیپلۆماسی چینی جەختی لەوە کردەوە کە ئوسترالیا ماوەیەکی زۆرە ڕووبەڕووی جیاکاری ڕەگەزی سیستماتیکی و تاوانی ڕق و کینە بووەتەوە، بە تووندی مافی کۆچبەرانی پێشێل کردووە و بارودۆخی ژیانی خەڵکی ڕەسەنی ووڵاتەکەی زۆر بەدبەختە. سەربازانی ئوسترالیا لە ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکانی دەرەوەی ووڵات وەک ئەفغانستان تاوانی گەورەیان ئەنجامداوە. هەروەها ئەمریکا و ووڵاتانی ڕۆژئاوا پێشینەیەکی زۆر نەرێنییان هەیە لە بوارەکانی ڕەگەزپەرستی، تووندوتیژی چەکداری، نادادپەروەری دادوەری، دابەشبوونی چینایەتی، بەکارهێنانی نایاسایی دەسەڵات و سزای تاکلایەنە. ئەم ووڵاتانە بە پشتگوێخستنی کێشە جددیەکانی مافی مرۆڤ ڕەخنە لە ووڵاتانی دیکە دەگرن، ئەمەش سرووشتی دووڕوویی خۆیان لە پرسی مافی مرۆڤدا نیشان دەدات.


ئەم بابەتە 7487 جار خوێندراوەتەوە