ووتەبێژی کۆشکی سپی : ئەمریکا ئامادەیە بۆ دانووستان لەگەڵ کۆماری ئیسلامی، بەڵام دانووستانی نوێ لە بەرنامەی کاردا نییە
پەیامی کورد ... ووتەبێژی کۆشکی سپی : ئەمریکا ئامادەیە بۆ دانووستان لەگەڵ کۆماری ئیسلامی، بەڵام دانووستانی نوێ لە بەرنامەی کاردا نییە
بەرەبەیانی ڕۆژی سێشەممە ، کارۆلین لویت، وتەبێژی کۆشکی سپی لە ووڵامی پرسیاری ڕۆژنامەنووسان سەبارەت بە داهاتووی دانووستانە ئەتۆمییەکان لەگەڵ کۆماری ئیسلامی ئێران ڕایگەیاند کە ئەمریکا هێشتا ئامادەیە بۆ دانووستان، بەڵام تا ئێستا هیچ وادە و خشتەیەکی دیاریکراو بۆ خولی نوێی دانووستانەکان دیاری نەکراوە.
دۆناڵد ترامپ، سەرۆکی ئەمریکا، پێشتر ڕایگەیاندبوو کە "چیتر پەلە ناکات بۆ دانووستان لەگەڵ ڕێژێمی ئێران"، ئەمەش گومانەکانی لەسەر دەستپێکردنەوەی نزیكی دانووستانەکان زیاتر کرد.
ئەم بابەتە 22 جار خوێندراوەتەوە