ووردەکارییەکانی پێشنیاری ئەمریکا بە ئێران سەبارەت بە ڕێککەوتنی ئەتۆمی چیە ؟
پەیامی کورد ... ووردەکارییەکانی پێشنیاری ئەمریکا بە ئێران سەبارەت بە ڕێککەوتنی ئەتۆمی چیە ؟
بنکەی ئاکسیووسی ئەمریکی بڵاویکردەوە، ئەو پێشنیازەی کە ئەمریکا پێشکەشی کردووە، ڕێگە بە ئێران دەدات یۆرانیۆم لە ئاستێکی نزم دا پیتاندنی یۆرانیۆم بکات.
بە ووتەی ئەلحەدات، ئاکسیووس زیادی کردووە کە پێشنیازی ئەمریکا ڕێگە بە ئێران نادات کە دامەزراوەی نوێی پیتاندن درووست بکات.
بەگوێرەی ئاکسیووس، واشینتۆن داوا لە تاران دەکات لێکۆڵینەوە و پەرەپێدانی پەیوەندیدار بە سانترفیووژەکان ڕابگرێت.
ئاکسیووس زیادی کرد: پێشنیازی ئەمریکا ڕێگە بە ئێران نادات توانای پیتاندن فراوانتر بکات لەوەی کە بۆ مەبەستی ئاشتیانە پێویستە.
ئاکسیووس بڵاویکردووەتەوە، بەپێی ئەو پێشنیازە، ئەمریکا داوای لە ئێران کردووە، دامەزراوەکانی پیتاندنی ژێرزەمینی خۆی چالاک نەکات.
بنکە ئەمریکییەکە زیادی کردووە کە پێشنیاری ئەمریکا بۆ ئێران دەبێتە هۆی پەرەسەندنی ناکۆکی نێوان دۆناڵد ترامپ و بێنیامین ناتانیاهوو.
ئاکسیووس جەختی لەوە کردەوە کە ئەو سزایانەی بەسەر ئێران دا سەپێندراون هەڵناگیرێن هەتا تاران پابەندبوونی ڕاستەقینەی خۆی بە بەرنامە ئەتۆمییەکانی خۆی ڕانەگەێنێت.
پێشتریش هەندێک سەرچاوەی ئاگاداری ئەمریکی بە ڕۆژنامەی وۆڵ ستریت ژۆرناڵیان ڕاگەیاندبوو، هەفتەی ڕابردوو ووتەبێژی کۆشکی سپی فەرمانی بۆ ڕاگرتنی سەپاندنی سزا نوێیەکانی سەر ئێران دەرکرد.
ئەم بابەتە 33 جار خوێندراوەتەوە