ووردەکاری نوێ لەبارەی "پیلانی کۆماری ئیسلامی بۆ تیرۆرکردنی ترامپ"
پەیامی کورد ... ووردەکاری نوێ لەبارەی "پیلانی کۆماری ئیسلامی بۆ تیرۆرکردنی ترامپ"
ئەلێکس ئایزنستاد، نووسەری ماڵپەڕی ئاکسیۆس، بەشێک لە کتێبەکەی کە بڕیارە لە مانگی ئازاردا بڵاوبکرێتەوە، لە پێگەی خۆیدا بڵاوکردەوە. کتێبی "تۆڵەسەندنەوە: چیرۆکی ناوەوەی گەڕانەوەی ترامپ بۆ دەسەڵات"، ووردەکاری زیاتری سەبارەت بە پیلانی تیرۆرکردنی دۆناڵد ترامپ سەرۆکی ئەمریکا لەلایەن بەرپرسانی کۆماری ئیسلامییەوە ئاشکرا کردووە.
بەشێک لەم کتێبە کە لە ماڵپەڕی ئەکسیۆس بڵاوکراوەتەوە، باس لەوە دەکات کە پلانی تیرۆرکردنی ترامپ لە کاتی بانگەشەی هەڵبژاردنەکانی ساڵی ٢٠٢٤دا زۆر جیددیتر بووە لەوەی کە دزەپێکراو بۆ میدیاکان، تا ئەو ڕادەیەی کە تیمەکەی ناچاربوون چەند جارێک ئۆپراسیۆن ئەنجام بدەن بۆ فریودانی ئەنجامدەرانی تیرۆرەکە.
دوای دوو هەوڵی تیرۆرکردنی شکست خواردوو، جارێک لە ویلایەتی پێنسیلڤانیا و جاری دووەمیش لە یانەی گۆڵفەکەی لە فلۆریدا، بەرپرسانی ئەمنی نیگەران بوون لەوەی کە فڕۆکە تایبەتەکەی ترامپ کە بە ئاسانی دەناسرێتەوە، بکرێتە ئامانج. هەر بۆیە ترامپ بە فڕۆکەی هاوڕێیەکەی ستیڤ ویتکۆف کە نوێنەری تایبەتی ئێستای بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست فڕی و فڕۆکەکەی تەنها بە ستاف و یاریدەدەرەکانیەوە هەڵفڕی. بێگومان ئەو گرووپە هیچیان لەم پلانە نەدەزانی و تەنیا کاتێک درکیان بەوە کرد کە فڕۆکەکە دەستی بە هەڵفڕین کرد کە کورسییەکەی ترامپ چۆڵە.
ئەم بابەتە 61 جار خوێندراوەتەوە