ووردەکاری کۆڕبەندی مێپس لە پارێزگای دھۆک
پەیامی کورد ... ووردەکاری کۆڕبەندی مێپس لە پارێزگای دھۆک
ئەمڕۆ کۆڕبەندی مێپس بە ئامادەبوونی بەرپرسانی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان و عێڕاق و نوێنەری ووڵاتانی دراوسێ و کەندئاو و ڕۆژئاوا بەڕێوە دەچێت.
ھەڵمەت کێستەیی، بەرپرسی ڕاگەیاندنی زانکۆی "ئەمریکی _ کوردستانی" ڕایگەیاند: کۆڕبەندی مێپس سێ ڕۆژ دەخاێنێت، ڕۆژی یەکەم ١٩ی مانگ بوو، لە پێنج وۆرک شۆپی داخراو پێکھاتبوو، ١٣٠ کەسی ئەکادیمی بەشدارییان تێدا کردبوو، باسی کێشەی ئابووری و سیاسی و ئەمنی لە ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست کرا، دواتر بە ڕاپۆرت پێشکەشی لایەنی پەیوەندیدار دەکرێت، ڕۆژی دووەم و سێ یەم، ئەمڕۆ و سبەی کۆنفرانس ئەنجام دەدرێت، ئەویش لە ژمارەیەک ووتار و پانێل پێکدێت، سەرۆکی حکوومەت و نوێنەری حکوومەتی عێڕاق و نوێنەری ووڵاتانی کەندئاو و دراوسێ و وڵاتانی ڕۆژئاوا بەشدار دەبن، دوو ڕۆژی تر بەردەوام دەبێت.
ھەڵمەت کێستەیی ووتیشی: کۆڕبەندەکە بەناوی (ھەڤدژی ئاشتی لە ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست)ە، ھەندێک بابەت پەیوەستن بە ئابووری، ھەندێکیش بە سیاسەت و ھەندێکیش بە بابەتی ئەمنی لە ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست، باس دەکرێن، کاتژمێر ١٠:٠٠ی بەیانی ئەمرۆ تا کاتژمێر ٧:٠٠ی ئێوارە بەردەوام دەبێت، ڕۆژی دووەمیش لە کاتژمێر ٩ی بەیانی تا کاتژمێر ٦:٠٠ی ئێوارە دەبێت.
ئەم بابەتە 10 جار خوێندراوەتەوە