ووردەکاری گفتوگۆی نێوان سەرۆکی کۆریای باکوور و وەزیری بەرگری ڕووسیا
پەیامی کورد ... ووردەکاری گفتوگۆی نێوان سەرۆکی کۆریای باکوور و وەزیری بەرگری ڕووسیا
بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ناوەندی کۆریا، کیم جۆنگ ئوون لە دیدارێکدا لەگەڵ بیلۆسۆڤ وەزیری بەرگری ڕووسیا ڕایگەیاند کە بەکارهێنانی چەکی دوور مەودای ڕۆژئاوا بۆ هێرشکردنە سەر خاکی ڕووسیا دەستێوەردانێکی ڕاستەوخۆیە لە ململانێکانی ئۆکراین.
ئەندرێ بیلۆسۆڤ وەزیری بەرگری ڕووسیا ڕایگەیاند، ئەمڕۆ کۆریای باکور یەکێکە لەو وڵاتە کەمانەی کە سیاسەتی دەرەوەی تەواو سەربەخۆی هەیە.
بەیاننامەی وەزارەتی بەرگری ڕوسیا دوای دیداری وەزیری بەرگری ڕوسیا لەگەڵ کیم جۆنگ ئون (سەرکردەی کۆریای باکوور) ڕایگەیاند : بیلۆسۆڤ وەزیری بەرگری ڕووسیا سوپاسی سەرۆکی کۆریای باکووری کرد بۆ پابەندبوونی بە قووڵکردنەوەی پەیوەندییەکانی لەگەڵ فیدراسیۆنی ڕووسیا.
وەزیری بەرگری ڕووسیا "سڵاوی دۆستانە و هیوای باشی" لەلایەن ڤلادێمیر پووتین ەوە گەیاندە سەرۆکی کۆریای باکوور.
ژمارەیەک لە هێزە چەکدارەکانی کۆریای باکوور بانگهێشت کران بۆ بەشداریکردن لە نمایشێکی سەربازی لە گۆڕەپانی سوور لە ٩ی ئایاردا.
ئەم بابەتە 116 جار خوێندراوەتەوە