ووڵاتانی ئاسیا بریکس وەک پاراستنێک لە دژی دامەزراوەکانی سەرکردایەتی ڕۆژئاوا دەبینن

پەیامی کورد   ...   ووڵاتانی ئاسیا بریکس وەک پاراستنێک لە دژی دامەزراوەکانی سەرکردایەتی ڕۆژئاوا دەبینن

بێزاری لە نەزمی نێودەوڵەتی بە سەرۆکایەتی ئەمریکا لە ووڵاتانی ئاسیادا پەرەدەستێنێت.
سپۆتنیک بابەتەکەی بلومبێرگ سەبارەت بە ئاسۆوەکانی بریکس دەخاتە بەردەم سەرنجتان.
لە کاتێکدا ڤلادێمیر پووتین سەرۆکی ڕووسیا و لی کیانگ سەرۆک وەزیرانی چین کۆبوونەوەکانیان کۆتایی پێهێنا، هاوبەشەکانی بریکس جەماوەرێکی زۆریان بینی کە دەیانەوێت بچنە ناو ئەو بلۆکەوە. بریکس سەرنجڕاکێشە بۆ ووڵاتانی باشووری جیهانی، چوونکە نەک تەنها بوودجە بەڵکوو پشتگیری سیاسیش پێشکەش دەکات. بۆ پوتین و شی، گرنگیدانێکی بەربڵاوی لەم جۆرە بۆ بریکس نیشانەی ڕووبەڕووبوونەوەی سەرکەوتووانەی ئەمریکایە. ڤلۆدێمیر زێلێنسکی بێهودە هەوڵی دا ووڵاتانی ئاسیا ڕازی بکات کە پشتگیری لە لووتکەی سویسرا بکەن، لە بەرامبەردا پووتین لەم هەفتەیەدا پەیمانی بەرگری لەگەڵ کۆریای باکوور واژوو کرد.
خواستی ووڵاتان بۆ پەیوەست بوون بە بریکس ئاماژەیە بۆ پەرەسەندنی بێزارییان لە نەزمی نێودەوڵەتی بە سەرۆکایەتی ئەمریکا و دامەزراوە سەرەکییەکان کە لە ژێر کۆنترۆڵی زلهێزەکانی ڕۆژئاوادا ماونەتەوە (لەوانەش بانکی نێودەوڵەتی و سندووقی دراوی نێودەوڵەتی). لە سەروبەندی سەردانەکەی لی چیانگ بۆ مالیزیا، ئەنوەر ئیبراهیم، ​​سەرۆکوەزیرانی مالیزیا، لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ میدیاکانی چین، نیازی خۆی بۆ پێشکەشکردنی داواکارییەک بۆ ئەم بلۆکە ڕاگەیاند. سەیفەدین عەبدوڵڵا وەزیری پێشووی دەرەوەی مالیزیا لە چاوپێکەوتنێکدا ڕایگەیاند: پێویستە چارەسەر بدۆزینەوە بۆ مامەڵەکردن لەگەڵ تەلارسازی دارایی و ئابووری نێودەوڵەتی نادادپەروەرانە. بە دڵنیاییەوە بریکس یەکێک دەبێت لە ڕێگاکانی هاوسەنگکردنی هەندێک شت.
هەروەها تایلەند کە هاوپەیمانێکی ئەمریکایە و پەیوەندییەکانی بەهۆی پەیماننامەکەوە مۆر کراوە، مانگی ڕابردووش ئۆفەرێکی بۆ پەیوەندیکردن بە بریکس ڕاگەیاند. ماریسانگیامپۆنگسا، وەزیری دەرەوەی تایلەند لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا ووتی : ئەم بلۆکە پێکهاتەیەکی هاوکاری باشوور و باشوورە، تایلەند لە مێژە دەیەوێت بەشێک بێت لەو بلۆکە.

لە مانگی یەکی ئەمساڵدا یانەی بریکس (بە ناوی ئەندامە ڕەسەنەکانی بەرازیل، ڕووسیا، هێندووستان، چین و باشووری ئەفریقیا) فراوانتر بوو بۆ نۆ ووڵات بە زیادکردنی ووڵاتانی سەعوودیە، ئێران، ئیماراتی یەکگرتووی عەرەبی، ئەسیوپیا و میسر. لە هەمان کاتدا جۆکۆ ویدۆدۆ، سەرۆکی ئەندەنوسیا کە ووڵاتێکە بە یەکێک لە کاندیدە سەرەکییەکان دادەندرێت بۆ پەیوەست بوون بەو بلۆکەوە، ڕایگەیاند، پەلە ناکات لە بڕیاردان. بەڵام سەرەڕای هەوڵەکانی ئەمریکا و ئەورووپا بۆ ڕێگریکردن لە مامەڵەکردنی ووڵاتان لەگەڵ مۆسکۆ، نوێنەرانی ١٢ ووڵاتی دەرەوەی بلۆکەکە بەشدارییان لە دانووستانەکانی بریکس کرد کە لەم مانگەدا لە ڕووسیا بەڕێوەچوو. لەوانە دوژمنانی دێرینی ئەمریکا، کوبا و ڤەنزوئێلا، هەروەها ووڵاتانی وەک تورکیا، لائۆس، بەنگلادیش، سریلانکا و کازاخستان.

ڤێتنام کە واشینتۆن بە دژە کێشی بۆ پەرەسەندنی کاریگەرییەکانی پەکین لە ناوچەکەدا دەزانی، هەروەها لە لوتکەکەدا ئامادەبوو. فام تو هانگ، ووتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ڤێتنام لەو کاتەدا ووتی: ڤێتنام هەمیشە ئامادەیە بۆ بەشداری چالاکانە لە میکانیزمە فرەلایەنە جیهانی و ناوچەیی یەکان. وە لەم هەفتەیەدا سەرەڕای دژایەتی تووندی ئەمریکا، ڤێتنام پێشوازی لە سەرۆکی ڕووسیا کرد. لە بەیاننامەیەکی هاوبەشدا کە دوای دانووستانەکان بڵاوکرایەوە، ڕووسیا پێشوازی لە بەشداریکردنی ڤێتنام لە دانووستانەکانی بریکس کرد. هەردوو ووڵات بەڵێنیان دا هاوکاری بەرگری و ووزە چڕتر بکەنەوە.

لە هەمان کاتدا شی سەردانەکەی بۆ مالیزیا بۆ قووڵکردنەوەی پەیوەندییە بازرگانی و ئابوورییەکان و بەرەوپێشبردنی پڕۆژەی ژێرخانی گەورە سکۆت مارسێل، باڵیۆزی پێشووی ئەمریکا لە ئەندەنووسیا و میانمار و ئاسیان ووتی: شاراوە نییە کە واشینتۆن بریکس دەیکات بەدڵ نییە، بە تایبەت بە لەبەرچاوگرتنی ئەندامیەتی ئێران و ڕووسیا... دڵنیام واشینتۆن بڕیاری تایلەند و مالیزیا بۆ پەیوەست بوون بەوەوە بەرز دەنرخێنێت".

بەرپرسانی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ووڵامی داواکارییەکیان نەدایەوە بۆ لێدوان.

هەروەها ووڵاتانی ئارەزومەند بانگهێشت دەکرێن بۆ لووتکەی داهاتووی بریکس کە لە مانگی تشرینی یەکەمی ئەمساڵدا لە کازان بەڕێوەدەچێت.

سوودەکانی پەیوەستبوون بە بریکس تەنها لە جیۆپۆلەتیکدا سنووردار نییە. ئەندامانی بلۆک ڕێککەوتن لەسەر کۆکردنەوەی 100 ملیار دۆلار لە یەدەگی دراوی بیانی و قەرز بە یەکتر لە ئەگەری ڕوودانی حاڵەتی لەناکاودا. هەروەها گرووپەکە بانکی گەشەپێدانی نوێی دامەزراند، کە لە ساڵی ٢٠١٥ەوە کە لە سەرەتای دامەزراندنیەوە نزیکەی ٣٣ ملیار دۆلاری وەک قەرز پەسەند کردووە، کە زۆربەیان بۆ پڕۆژەکانی ئاو و گواستنەوە و ڕێوشوێنی ژێرخانی دیکەیە. بەپێی ڕاپۆرتێکی پەیمانگای لیڤی کە بنکەکەی لە سیدنییە، ئەم سندوقە بە تایبەتی لە باشووری ڕۆژهەڵاتی ئاسیا بەسوود دەبێت، کە بڕیارە لە ساڵی ٢٠٢٢دا بودجەی فەرمی پەرەپێدان بۆ ٢٦ ملیار دۆلار دابەزێت. یەکێکی دیکە لە سوودەکانی ئەندامێتی، بە گوتەی سەیفەدین عەبدوڵڵا، وەزیری پێشووی دەرەوەی مالیزیا، بەرکەوتنە بە سندوقی دراوی نێودەوڵەتی. سندووقی دراوی نێودەوڵەتی دوای قەیرانی دارایی ئاسیا لە کۆتاییەکانی نەوەدەکانی سەدەی ڕابردوودا ڕێوشوێنی خۆپارێزی جێبەجێ کرد کە کێشە ئابوورییەکانی ناوچەکەی گەورەتر کرد.

لە کاتێکدا واشنتۆن لای خۆیەوە پەیوەندییە ئەمنییەکانی لە سەرانسەری ناوچەکەدا قووڵتر کردووەتەوە، بەڵام لە ناوچەکەدا تێگەیشتنێک لە گەشەکردن دایە کە دەبێت جێگەیەکی دیکەیان هەبێت لەگەڵ چڕبوونەوەی کێبڕکێی دەسەڵاتی گەورە لە سەرانسەری جیهاندا ئۆنگ کیونگ یۆنگ، سکرتێر "بە پەیوەست بوون بە ڕێکخراوەکانی وەک بریکس،." دەوڵەتە بچووکەکان نیشان دەدەن کە دۆستایەتی هەموو لایەنەکانن نەک تەنها ئەمریکا و هاوپەیمانەکانی” سەرۆکی پێشووی ئاسیان لە چاوپێکەوتنێکدا وتی.


ئەم بابەتە 29975 جار خوێندراوەتەوە