وۆڵ ستریت ژۆرناڵ : ئێران داوای کەرەستەی درووستکردنی مووشەکی بالێستیکی لە چین کردووە
پەیامی کورد ... وۆڵ ستریت ژۆرناڵ : ئێران داوای کەرەستەی درووستکردنی مووشەکی بالێستیکی لە چین کردووە
ڕۆژنامەی 'وۆڵ ستریت ژۆرناڵ'ـی ئەمریکی بڵاوی کردووەتەوە، ئێران داوای کەرەستەی درووستکردنی سەدان مووشەکی بالێستیکی لە چین کردووە.
ڕۆژنامەکە ئاشکرای کردووە، تاران لەگەڵ ئەوەی دانووستان لەگەڵ ئەمریکا دەکات، لەلایەکی دیکەوە هەوڵی بەهێزکردنی توانا سەربازییەکانی دەدات.
ڕۆژنامەکە بە پشت بەستن بە سەرچاوە ئاگادارەکان لەو ڕێککەوتنە ڕایگەیاندووە، ڕەنگە ئەو کەرەستەیەی ئێران داوای کردووە، بۆ گرووپەکان بێت وەک هەوڵێک بۆ دووبارە بونیاتنانەوەی "بەرەی مقاوەمە".
بەرپرسێکی ئاگادار لە رێککەوتنەکە بە وۆڵ ستریت ژۆرناڵی ووتووە: بەگوێرەی گرێبەستە نوێیەکەی نێوان ئێران و چین، بەو کەرەستانەی داوا کراوە، دەتواندرێت لانیکەم ٨٠٠ مووشەک بەرهەم بهێندرێت.
ڕاپۆرتی ڕۆژنامەکە پشتڕاستی کردووەتەوە کە ئێران لە ئێستاوە دەستی کردووە بە چاککردنەوەی ئەو کەرەستانەی کە لە مانگی ئۆکتۆبەری ساڵی ڕابردوو لەلایەن ئیسرائیل ەوە هێرشیان کرایە سەر.
ئەم بابەتە 24 جار خوێندراوەتەوە