وێنەی ئەو ٦ شاخەوانەی بانە کە بەداخەوە بە هۆی ڕووداوی ڕنووی بەفرەوە ڕۆژی ڕابردوو لە بەرزایییەکانی حەوتاشی بانە گیانیان لەدەست دا.
پەیامی کورد ... وێنەی ئەو ٦ شاخەوانەی بانە کە بەداخەوە بە هۆی ڕووداوی ڕنووی بەفرەوە ڕۆژی ڕابردوو لە بەرزایییەکانی حەوتاشی بانە گیانیان لەدەست دا.
بە پێێ هەواڵەکان
ئەنجوومەنی پاژینی بانە، سەبارەت بە دۆزرانەوەی تەرمی ۴ شاخەوانی ونبووی شارستانی بانە
تەرمی چوار کەسیان هەینی لە پارێزگای سنەی رۆژهەڵاتی کوردستان کەوتنە ژێر بەفر، دۆزرایەوە.
شەممەش لە کاتژمێر ۵ی بەیانییەوە گەڕان بە دوای ئەو شاخەوانانە دەستی پێکرد و توانرا کاتژمێر ٦ی بەیانی تەرمی عومەر عەبدوڵڵاھی، خالق محەممەدنژاد، ڕووناک دانشمەند و کاروان ئەحمەدپەنا بدۆزرێتەوە.
ڕۆژی هەینی یش کۆمەڵێک شاخەوان کە بە مەبەستی شاخەوانی چووبوونە چیای کەڵەکەجاڕ لە نزیک شاری بانە و ئەندامی هەردوو گرووپی شاخەوانی پاژین و سوور کێو بوون، بەر ڕنووی بەفر کەوتن. هەر دوێنێ تەرمی دوو کەسیان دۆزرایەوە و ۴ کەسیش بە برینداری دەرهێندران.
ئەو کەسانەی لەو رووداوەدا گیانیان لەدەست دا، ٢ ژن و ۴ پیاون بە ناوەکانی شەهلا ڕەحمانی، ڕووناک دانشمەند، عومر عەبدۆڵڵاهی،کاروان ئەحمەدپوور، خالق محەممەدنەژاد و یاسا سادقی و خەڵکی بانەن.
ئەم بابەتە 69 جار خوێندراوەتەوە