وەرزشوانێکی خەڵکی سنە دەست بەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار دەگوازرێتەوە

پەیامی کورد   ...   وەرزشوانێکی خەڵکی سنە دەست بەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار دەگوازرێتەوە 

بە گوێرەی هەواڵ و زانیارییەکان چیا ڕەزایی ڕاهێنەری وەرزشی مووی تای و یەکێک لە پاڵەوانانی ئەم وەرزشە لە ئاستی ئاسیا، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە سنە دەست بەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گواستراوەتەوە.

ڕۆژی هەینی ١٤ی خەرمانان، چیا ڕەزایی وەرزشوانی خەڵکی سنە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئەو شارە دەستبەسەر کرا.

بەوتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، چیا ڕەزایی لە دوای چوونەدەرەوە لە شوێنی ورزشەکەی لە شارەکی بێعسەتی سنە دەست بەسەر کراوە.

هەروەها هێزە ئەمنییەکان،ئۆتۆمبێل و مۆبایلی ناوبراویان لەگەڵ خۆیان بردووە.

تا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە هیچ زانیارییەک لەسەر چارەنووس و هۆکاری دەستبەسەرکران و ئەو تۆمەتانەی ئاڕاستەی كراوە لە بەردەست دا نییە.
 


ئەم بابەتە 14 جار خوێندراوەتەوە