وەزارەتى بەرگرى ئەمریکا بڕیارێكى بهپهله دەردەکات
پەیامی کورد ... وەزارەتى بەرگرى ئەمریکا بڕیارێكى بهپهله دەردەکات
دواى هێرشى میلیشیاكانى ئێران بۆسهر هێزهكانى ئهمریكا، وەزارەتى بەرگرى ئەمریکا لهبڕیارێكى بهپهلهدا ڕایگهیاند، "بنکە سەربازییەکانمان لەڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەهێزتر دەکەین".
کۆلۆنێل ڤێنتورا وتەبێژی وەزارەتی بەرگری ئەمریکا بەئاژانسى هەواڵى ئاژانسی CNNى وتوە، "کاتی بڵاوکردنەوەی فەوجێکی فڕۆکەی هێرشبەری A-10 بۆ ناوچەکە خێراتر بوە، دوای هێرشەکانی سوریا، واشنتۆن ئامادەیە ووڵامی کۆمەڵێک هێرشی لەناکاو بداتەوە لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ئەگەر پێویست بێت".
بەپێی هەمان سەرچاوە، واشنتۆن بڕیاریداوه گروپێکی فڕۆکە هەڵگر لەناوچەکەدا بمێنێتەوە بۆ پشتیوانی کردنی هێزەکانی ناو فەرماندەیی ناوەندی کە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەگرێتەوە.
ووتەبێژی پێنتاگۆن ووتوویهتى، "فڕۆکە هەڵگری (جۆرج ئێچ دەبلیۆ بۆش)ی هێرشبەر لەدەریای ناوەڕاست لەژێر فەرماندەیی (ئەورووپی ـ ئەمریکا)دا دەمێنێتەوە، بەڵام لەئەگەری پلانو ئۆپراسیۆنی نائاساییدا پاڵپشتی هێزەکانی ئەمریکا لەڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەکات، جگە لەکەشتییە فڕۆکە هەڵگرەکە، گرووپەکەش بریتین لەکەشتی کرووزەری موشەکی رێنماییکراویUSS USS Delbert D. Black تێکدەرو کەشتی پشتیوانی USNS Arctic".
دوێنێ هەینی ڕۆیتەرز لەزاری بەرپرسانی سەربازی ئەمریکاوە ڕایگەیاند، ئەمریکا بڕیاری درێژکردنەوەی ئەرکی کەشتی فڕۆکەهەڵگری جۆرج ئێچ دەبلیۆ بۆشو گرووپی کەشتییە یاوەرییەکانیدا بۆ دابین کردنی بژاردە لەژێر دەستی داڕێژەرانی سیاسەت، ئەمەش دوای هێرشەکانی سەر هێزەکانی ئەمریکا دێت لەلایەن هێزەکانی سەر بەئێران لە سووریا.
ئەم بابەتە 11991 جار خوێندراوەتەوە