وەزارەتی بەرگری عێڕاق : هێزەکانمان بە هەموو پێکهاتەکانییەوە ئامادەیە بۆ پارێزگاری کردن لە سنوورگەلی ئاسمانی و زەوینی یەوە
پەیامی کورد ... وەزارەتی بەرگری عێڕاق : هێزەکانمان بە هەموو پێکهاتەکانییەوە ئامادەیە بۆ پارێزگاری کردن لە سنوورگەلی ئاسمانی و زەوینی یەوە
سابت عه‌باسی وه‌زیری به‌رگری عێراق ئاماده‌یی هێزه چه‌كدار و ئه‌منییه‌كانی پشتڕاست كرده‌وه، به هه‌موو پێكهاته و جۆره‌كانیانه‌وه، بۆ پاراستنی سنووره‌كان و ئاسمانی عێراق له هه‌ر مه‌ترسییه‌كی ئه‌گه‌ری.
سابت عه‌باسی له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا بڵاویكرده‌وه، سوپا بوێره‌كه‌مان، به هه‌موو جۆر و پێكهاته‌كانییه‌وه، شه‌و و ڕۆژ به‌ئاگایه، شان به‌شانی باقی قاره‌مانه‌كانی دیكه‌ی هێزه ئه‌منییه‌كان، بۆ ئاسایشی عێراق و ئاسایشی گه‌له‌كه‌ی له‌ئاماده‌یی ته‌واودان.
ووتیشی ، "ڕێگه ناده‌ین هیچ تیرۆریستێك و تێكده‌رێك دزه بكاته ناو خاكی وڵاتی خۆشه‌ویستمانه‌وه له سنوره‌كانه‌وه".
لێدوانه‌كانی وه‌زیری به‌رگری له‌ژێر تیشکی په‌ره‌سه‌ندنی گرژییه ئه‌منییه‌كان دێت له ناوچه‌كانی سووریای ته‌نیشت سنووری عێراق، دوای ئه‌وه‌ی ئۆپۆزسیۆنی چه‌كداری سووریا ڕایگه‌یاند، چه‌كداره‌كانی گه‌یشتونه‌ته ناوه‌ندی شاری حه‌له‌ب و چه‌ند شوێنێكیان كۆنترۆڵ كردووه.
ئەم بابەتە 98 جار خوێندراوەتەوە