وەزارەتی بەرگری ڕووسیا : لە سەرەتای هێرشی ئۆکراین بۆ سەر ناوچەی کورسک تا ئێستا ٥٨٠٠ سەربازی ئۆکراین کوژراون
پەیامی کورد ... وەزارەتی بەرگری ڕووسیا : لە سەرەتای هێرشی ئۆکراین بۆ سەر ناوچەی کورسک تا ئێستا ٥٨٠٠ سەربازی ئۆکراین کوژراون
وەزارەتی بەرگری ڕووسیا جەختی لەوە کردەوە کە لە سەرەتای هێرشی ئۆکراین بۆ سەر ناوچەی کورسک تا ئێستا پێنج هەزار و ٨٠٠ سەربازی ئۆکراین کوژراون.
بە ڕاپۆرتێک بە گەڕانەوە لە سپۆتنیک، وەزارەتی بەرگری ڕووسیا بەیاننامەیەکی بڵاو کردەوە و هەندێک ئامار و زانیاری سەبارەت بە ئۆپراسیۆنە تایبەتەکانی سوپای ڕووسیا ڕاگەیاند.
وەزارەتی بەرگری ڕووسیا ڕایگەیاند: هێزەکانی ڕووسیا هەوڵی یەکینەکانی ئۆکرانیایان بۆ هێرشکردنە سەر چەند شارۆچکەیەکی ناوچەی کورسک پووچەڵکردەوە.
لە درێژەی بەیاننامەکەدا هاتووە: لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا زیاتر لە ٣٠٠ سەربازی ئۆکراینی لە شەڕەکانی ناوچەی کورسکدا کوژراون و ١٤ چەکی ئۆکراینی لەناوبراون.
وەزارەتی بەرگری ڕووسیا ڕایگەیاند: ژمارەی قوربانیانی هێزەکانی ئۆکرانیا لە سەرەتای هێرشەکەیانەوە بۆ سەر کورسک زیاتر لە 5800 کوژراو و 72 تانک و 383 زرێپۆش هەڵگری کارمەندان و 58 زرێپۆش هەڵگری کارمەندان و 11 سەکۆی هەڵدانی مووشەکی فرەچەشن.
جگە لەوەش وەزارەتی بەرگری ڕووسیا ڕایگەیاند، شەوی ڕابردوو سیستەمی بەرگری ئاسمانی سوپای ڕووسیا فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی ئۆکراینییان لە ئاسمانی ناوچەی بێلگۆرۆد لەناوبردووە.
ئەم بابەتە 94155 جار خوێندراوەتەوە