وەزارەتی تەندرووستی بە نرخی پشکنین و نەشتەرگەری نەخۆشخانە ئەھلییەکان دا دەچێتەوە
پەیامی کورد ... وەزارەتی تەندرووستی بە نرخی پشکنین و نەشتەرگەری نەخۆشخانە ئەھلییەکان دا دەچێتەوە
ووتەبێژی وەزارەتی تەندرووستی ئاشکرای کرد: دوای ھەڵگرتن و کەم کردنەوەی باج لەسەر نەخۆشخانە ئەھلییەکان، وەزارەتی تەندرووستی بە نرخی خزمەتگوزارییەکانی نەخۆشخانە ئەھلییەکاندا دەچێتەوە.
د.سەرکار سوورچی، ووەزارەتی تەندرووستی ڕایگەیاند : دوای ئەوەی بە فەرمانی سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان باج لەسەر نەخۆشخانە ئەھلییەکان ھەڵگیرا، وەزارەتی تەندروستی بۆ ئەوەی زیاتر ھاووڵاتییان سوودمەندبن بە نرخی خزمەتگوزارییەکانی نەخۆشخانە ئەھلییەکاندا دەچێتەوە، بەشێوەیەک کە لەبەرژەوەندی ھاووڵاتیاندا بێت و سوودمەندبن لە بڕیارەکەی حکوومەت.
ووتەبێژی وەزارەتی تەندرووستی دەشڵێت: بەپێی پلانی وەزارەتی تەندروستی لە پێداچوونەوەی نرخی نەشتەرگەری و پشکنین و زۆربەی خزمەتگوزارییەکان ڕەوشی دارایی ھاووڵاتییان لەبەرچاو دەگیرێت.
د.سەرکار سوورچی ئاماژەی بۆ ئەوە کرد: حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لەڕێگەی وەزارەتی تەندرووستییەوە ھەمیشە لە ھەوڵی ڕێکخستنەوەی کەرتی تەندرووستی بووە، پێشتریش بە کەرتی دەرماندا چووینەوە و تا ڕادەیەکی زۆر کۆنتڕۆڵ کراوە.
ئەم بابەتە 14362 جار خوێندراوەتەوە