وەزارەتی تەندرووستی هۆشداری دەدات
پەیامی کورد ... وەزارەتی تەندرووستی هۆشداری دەدات
وەزارەتی تەندرووستی هەرکەس و لایەنێک کۆسپ درووست بکات سزا دەدرێت
وەزارەتی تەندرووستی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، سزای هەرکەس و لایەنێک لە وەزارەتەکەیان دەدات، ئەگەر کۆسپ بۆ بەجێ گەیاندنی پرۆژەی هەژماری من درووست بکەن.
وەزارەتی تەندرووستی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، نووسراوێکی ئاراستەی بەرێوبەرایەتیە گشتیەکانی تەندرووستی کردووە، کە تێیدا هاتووە، کاری پێویست بکەن بۆ بەدواداچوون و جێبەجێکردنی ڕێکارەکانی پڕۆژەی 'هەژماری من'.
هەر لە نووسراوەکەدا هاتووە، "دەبێت ڕێگری لە هەر سەرپێچییەک بکرێت کە لەم ڕووەوە لەلایەن پێکهاتەکانی بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندرووستی و بەڕێوبەرایەتی سەرجەم بەش و کارگێڕییەکانی دامودەزگای تەندرووستی دەکرێت، بەرامبەر بە کۆسپ درووست کردن لەبەردەم بەجێ گەیاندنی پڕۆژی هەژماری من".
لە 2ـی ئابی 2023، پڕۆژەی هەژماری من، لەلایەن سهرۆكی حكوومهتی ههرێمی كوردستان، مەسروور بارزانی و جێگر و هەموو وەزیرەکان، وەکوو پڕۆژەی بە دیجیتاڵ کردنی خزمەتگوزارییەکان و بونیاتنانی ژێرخانێکی بەهێزی دارایی و کارکردن بە سیستەمی بانکی لە هەرێمی کوردستان پەسەند کرا.
ئەم بابەتە 43 جار خوێندراوەتەوە