وەزارەتی خوێندنی باڵا ٧٠ زەمالەی خوێندن لە رووسیا رادەگەێنێت

پەیامی  کورد   ...   وەزارەتی خوێندنی باڵا ٧٠ زەمالەی خوێندن لە رووسیا رادەگەێنێت

وەزارەتی خوێندنی باڵا ٧٠ زەمالەی خوێندن لە رووسیا رادەگەێنێت دەقی راگەێندراوەکە :

وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی مامۆستایان و فەرمانبەران و هاووڵاتیانی هەرێمی کوردستان ئاگادار دەکاتەوە، کە ووڵاتی ڕوسیای فیدراڵ ٧٠ زەمالەی خوێندن بۆ ساڵی خوێندنی ٢٠٢٥_٢٠٢٦ڕادەگەێنێت، بەمەبەستی خوێندنی (بەکالۆریۆس، ماستەر و دکتۆرا) بەم شێوەی خوارەوە:

هەرکەسێک ئەم مەرجانەی خوارەوەی تێدا بەرجەستە بێت و ئارەزوی خوێندن لە زانکۆکانی ووڵاتی ڕووسیا دەکات بە لەبەرچاوگرتنی ئەم تێبینیانەی خوارەوە، تکایە داواکاری لە ڕێگەی ئەم لینکەی خوارەوە پێشکەش بە سەرچاوەی زەمالەکە بکەن:

https://education-in-russia.com
- هەروەها بەهۆی ئەوەی پێشکەشکردن راستەوخۆ لەڕێگەی ماڵپەری زەمالەکە دەبێت، وەزارەتەکەمان هیچ فایلێکی لەبەردەست نابێت تا کاری لەسەر بکات، بۆیە تاکوو دەرچوونی ئەنجامەکان، بە هیچ شێوەیەک پێشکەشکار سەردانی وەزارەت نەکات. هاوکات کاندیدی سەرکەوتوو پێویستە دۆسیەی ئەلیکترۆنی لە وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی لە رێگەی ئەم لینکەی خوارەوە پر بکاتەوە:

Scholarship.digital.gov.krd
- ئەو پێشکەشکارانی فەرمانبەری حکومەتن ئەگەر زەمالەی ڕووسیا بەدەست بهێنن بەڵام مەرج و ڕێنمایی یەکانی ئاماژە پێکراوی خوێندنەکانی تێدا بەرجەستە نەبێت، دواجار مووڵەتی خوێندنی پێنادرێت و بڕوانامەکەی بۆ یەکسان ناکرێت.
مەرجەکانی پێشکەشکردن:

١. بەکالۆریۆس:
- پێشکەشکار دەبێت هاووڵاتی هەرێمی کوردستان بێت.
- پێویستە لە هیچ دامودەزگایەکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان دانەمەزرابێت.
- بۆ ئەو پێشکەشکارانەی داواکاری بۆ پسپۆری پزیشکی پێشکەش دەکەن، دەبێت کۆنمرەی پۆلی دوانزەی زانستیان لە (٨٥%) کەمتر نەبێت، بۆ ئەو بەڕێزانەشی کە داواکاری بۆ پسپۆری ددان و دەرمانسازی پێشکەش دەکەن، دەبێت کۆنمرەی پۆلی دوانزەی زانستیان لە (٨٠%) کەمتر نەبێت، هەروەها ئەو بەرێزانەی کە داواکاری بۆ پسپۆری ئەندازیاری پیشکەش دەکەن دەبێت کۆنمرەی پۆلی دوانزەی زانیستیان لە (٧٥%) کەمتر نەبێت.
- کاندیدی سەرکەوتوو لەلایەن ووڵاتی ڕووسیا پشتگیری دارایی دەکرێت، بۆ خوێندنەوەی وردەکاری زیاتر سەردانی مالپەری زەمالەکە بکەن.
٢. ماستەر:
- پێشکەشکار دەبێت هاووڵاتی هەرێمی کوردستان بێت.
- پێشکەشکار ئەگەر فەرمانبەر یان مامۆستا بێت لە دامودەزگاکانی هەرێمی کوردستان، ئەوە دەبێت بە لایەنی کەم دوو سال خزمەتی هەبێت لە پاش بەدەست هێنانی دوایین بڕوانامە.
- پێویستە کۆنمرەی بەکالۆریۆسی لە (٦٥%) کەمتر نەبێت.
- پێشکەشکار دەبێت لە هەمان بواری خۆی داواکاری بۆ بەرنامەی ماستەر پێشکەش بکات. (واتە بەکالۆریۆس و ماستەرەکەی لە هەمان بوار بێت).
- کاندیدی سەرکەوتوو ئەگەر دامەزراو بێت، لەلایەن وەزارەتی پەیوەندیدار تەنها مووڵەتی خوێندنی پێدەدرێت، واتا بە مووچەی بنەڕەتی و دەرماڵە جێگیرەکان.
- کاندیدی سەرکەوتوو لەلایەن ووڵاتی ڕووسیا پشتگیری دارایی دەکرێت، بۆ ووردەکاری زیاتر تکایە سەردانی ماڵپەری زەمالەکە بکەن.
٣. دکتۆرا:

- پێشکەشکار دەبێت هاووڵاتی هەرێمی کوردستان بێت.
- پێشکەشکار ئەگەر فەرمانبەر یا مامۆستا بێت لە دامودەزگاکانی هەرێمی کوردستان، پێویستە بەلایەنی کەم دوو ساڵ خزمەتی هەبێت لە پاش بەدەست هێنانی دوایین بڕوانامە.

- دەبێت کۆنمرەی ماستەری لە ٧٠٪ کەمتر نەبێت.
- داواکار دەبێت لە هەمان بواری خۆی داواکاری بۆ بەرنامەی دکتۆرا پێشکەش بکات. (واتا ماستەر و دکتۆراکەی لە هەمان بوار بێت).

- کاندیدی سەرکەوتوو ئەگەر دامەزراو بێت، ئەوا لەلایەن وەزارەتی پەیوەندیدار تەنها مووڵەتی خوێندنی پێ دەدرێت، واتە بە مووچەی بنەڕەتی و دەرماڵە جێگیرەکان.

- کاندیدی سەرکەوتوو لە لایەن وولاتی ڕووسیا پشتگیری دارایی دەکرێت، بۆ ووردەکاری زیاتر تکایە سەردانی ماڵپەڕی زەمالەکە بکەن.


ئەم بابەتە 7 جار خوێندراوەتەوە