وەزارەتی دادی ئەمریکا ئێرانی بەوە تۆمەتبار دەکات کە خۆی بۆ تیرۆرکردنی دۆناڵد ترامپ ئامادە دەکات.
پەیامی کورد ... وەزارەتی دادی ئەمریکا ئێرانی بەوە تۆمەتبار دەکات کە خۆی بۆ تیرۆرکردنی دۆناڵد ترامپ ئامادە دەکات.
وەزارەتی دادی ئەمریکا ئێران تۆمەتبار دەکات بە ئامادەکاری بۆ کوشتنی دۆناڵد ترامپ و ئێرانیش رەتی دەکاتەوە نە هەوڵی کوشتنی ترامپ ی دابێت نە هەوڵیش دەدات بیکوژێت.
میدیایەکی ئەمریکی بە گێڕانەوەی وەزارەتی دادی ئەم ووڵاتە، لە درێژەی تۆمەتەکانی واشینتۆن بۆ سەر تاران سەبارەت بەو پیلانگێڕییە گومانئاوییە سەبارەت بە دۆناڵد ترامپ، بانگەشەی ئەوەی کرد کە ئەم دامەزراوەیە لە چوارچێوەی پووچەڵکردنەوەی پیلانی تیرۆرکردنی دۆناڵد سەرۆک کۆماری هەڵبژێردراوی ئەمریکادا تۆمەتی تاوانکاری تۆمار کردووە ترامپ پێش هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ئەمریکا لەلایەن ئێرانەوە ورووژێندراوە.
ئاژانسی هەواڵی ئەمریکی ئەسۆشێتد پرێس ڕۆژی هەینی بە کاتی خۆجەیی بە گێڕانەوە لە وەزارەتی دادی ئەمریکا لە دژی تاران نووسی کە سکاڵایەکی تاوانکاری لە دادگای فیدراڵی مانهاتن لەو پێوەندییەدا تۆمار کراوە کە بانگەشەی ئەوە دەکات کە "بەرپرسێکی نەناسراو لە سوپای پاسدارانی ئینقلابی ئیسلامی ئێران". ئاماژەی بەوەش کردووە، لە مانگی ئەیلولی ساڵی ڕابردوودا داوای لە کەسێک کردووە پلانێک دابنێت بۆ ئەوەی سیخوڕی لەسەر بکات و لە کۆتایی دا ترامپ بکوژێت.
ئەم بابەتە 30 جار خوێندراوەتەوە