وەزارەتی دارایی : ئەمڕۆ هەینی مووچەی مانگی ئاب دابەش دەکرێت
پەیامی کورد ... وەزارەتی دارایی : ئەمڕۆ هەینی مووچەی مانگی ئاب دابەش دەکرێت
ماوەی سێ ڕۆژە شاندێکی تەکنیکی وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان کە پێکهاتوون لە ڕێباز عەباس ڕاوێژکاری وەزارەت و کۆڤان تەحسین بەڕێوبەری گشتی ژمێرکاری، بەهاوکاری فارس عیسا بەرپرسی نوێنەرایەتی حکوومەتی هەرێم لەبەغدادو ئیخلاس دلێمی جێگری سەرۆکی لیژنەی دارایی لەپەرلەمانی عێراق، بەمەبەستی تەواوکردنی ڕێکارەکانی ناردنی تەمویلی مووچەی مانگی ئەیلوول و چارەسەرکردنی ئاستەنگەکانی بەردەم ناردنی ئەو لێبڕینانەی لەمانگی شوبات تا مانگی ئاب ڕاگیرابوون لەشاری بەغدان، لەو ماوەیەدا چەندین کۆبوونەوەیان لەگەڵ فەرمانگە پەیوەندیدارەکانی وەزارەتی دارایی حکوومەتی فیدراڵ ئەنجامداوەو لەسەر ئەم بابەتانەی خوارەوە گەیشتونەتە ڕێکەوتن.
١-دوای تەواوکردنی سەرجەم ڕێکارەکانی ناردنی تەمویلی مووچەی مانگی ئەیلوول، ئێوارەی ڕۆژی چوار شەممە بڕی ( ٥٩٨،٠٠٠،٠٠٠ ) ملیار دینار وەک تەمویلی مووچەی مانگی ئەیلولی فەرمەنبەران و خانەنشینانی شارستانی و فەرمانبەرانی گرێبەست خرایە سەر هەژماری بانکی وەزارەتی دارایی و ئابوری هەرێمی کوردستان.
٢- لەسەر بڕیاری ئاوات شێخ جەناب وەزیری دارایی و ئابووری لەڕۆژی هەینی ( ٢٠٢٤/١٠/٤ ) دەست بەدابەشکردنی مووچەی مانگی ئاب دەکرێت و لەماوەی چەند ڕۆژێکدا مووچەی سەرجەم فەرمانبەران و مووچەخۆران دابەش دەکرێت.
٣-ڕوونکردنەوەو زانیاری پێویست لەسەر ئەو لێبڕینانەی لەمانگی شوبات تا مانگی ئاب لەلیستی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم بەبیانووی جیاواز ڕاگیرابوون، بەداتاو زانیاری درووست و نووسراوی فەرمی پێشکەش بەفەرمانگە پەیوەندیدارەکان لە وەزارەتی دارایی حکوومەتی فیدراڵ کراو بڕیارە هەفتەی داهاتوو سەرجەم ئەو لێبڕینانە خەرج بکرێت.
٤- دوای خەرجکردنی مووچەی مانگی ئەیلوولی هێزە ئەمنیەکان و سەرجەم ئەو لێبڕینانەی لەمووچەی مانگەکانی سەرەتای ئەمساڵ تا مانگی ئاب ڕاگیرابوون لەلایەن وەزارەتی دارایی عێراق لەهەفتەی داهاتوودا، ڕاستەوخۆ دەست بەدابەشکردنی مووچەی مانگی ئەیلوولیش دەکرێت.
ئەم بابەتە 35853 جار خوێندراوەتەوە