وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا سەبارەت بە بەشار ئەسەد پەیامێک ڕادەگەێنێت
پەیامی کورد ... وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا سەبارەت بە بەشار ئەسەد پەیامێک ڕادەگەێنێت
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا دووشه‌ممه ڕایگه‌یاند، سیاسه‌تی واشینتۆن به‌رامبه‌ر به‌شار ئه‌سه‌د سه‌رۆكی سووریا نه‌گۆڕاوه و به "دیكتاتۆرێك كه ده‌ستی له خوێنی هاووڵاتیان هه‌یه" وه‌سفكرد، به‌ڵام ڕه‌تیكرده‌وه پشتیوانی لە گرووپە چەكدارەكان بكات و راشیگەیاند، چەكدارانی تەحریر شام تیرۆرستن.
مەتیۆ میله‌ر، وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا له لێدوانێكیدا بۆ ڕۆژنامه‌نووسان له كۆنگره‌یه‌كی ئاسایی‌دا ڕایگه‌یاند، ئه‌مریكا ده‌یه‌وێت كه‌مبوونه‌وه‌ی په‌ره‌سه‌ندن و پاراستنی خه‌ڵكی مه‌ده‌نی ببینێت، دواجاریش ده‌یه‌وێت پرۆسه‌یه‌كی سیاسی له سووریا ببینێت كه تێیدا گه‌لی سووریا بتوانێت به‌ئازادانه سه‌ركرده‌كانی هه‌ڵبژێرێت.
ووتیشی، "هاوپه‌یمانه‌كانی ئه‌مریكا له ناوچه‌كه‌دا په‌یوه‌ندییه‌كانیان له‌گه‌ڵ ڕژێمی سووریادا ئاسایی ده‌كه‌نه‌وه و ئه‌مه‌ش قبووڵ كرا‌و نییه و نابێت به‌بێ مه‌رج ئه‌م هه‌نگاوه بنرێت، به‌ڵكوو یه‌كێك له مه‌رجه‌كان ده‌بێت گۆڕانكاری بێت له رژێمی سووریا".
سه‌باره‌ت به‌گرووپه چه‌كداره‌كان (ته‌حریر شام) ماتیۆ میله‌ر ئاشكرای كردووه، "ده‌سته‌ی ته‌حریر شام گروپێكی تیرۆریستییه و په‌یوه‌ندیان به شه‌ڕی حه‌له‌به‌وه نییه".
له چوارچێوه‌یه‌كی دیكه‌دا، به‌رپرسێكی توركیا دووشه‌ممه به ڕۆیته‌رزی ڕاگه‌یاند: "ئه‌نقه‌ره مۆڵه‌ت و پشتیوانی بۆ ئه‌و ئۆپراسیۆنه نه‌دا كه چه‌كدارانی ئۆپۆزسیۆن دژی هێزه‌كانی به‌شار ئه‌سه‌د له باكووری ڕۆژئاوای سووریا ئه‌نجامیاندا” دوای هێرشی چه‌كدارانی ئۆپۆزسیۆن بۆ سه‌ر حه‌له‌ب و به‌شێك له پارێزگای ئیدلیب.
ئه‌و به‌رپرسه باسی له‌وه‌ش كرد، "ئێمه به شێوه‌یه‌كی سروشتی له ڕه‌هه‌ندێكه‌وه كه ڕاسته‌وخۆ په‌یوه‌ندی به ئاسایشی نیشتمانیمانه‌وه هه‌یه، له نزیكه‌وه به‌دواداچوون بۆ پێشهاته‌كانی سووریا ده‌كه‌ین، سه‌باره‌ت به ئۆپه‌راسیۆنی به‌رده‌وامی باكووری ڕۆژئاوای سووریا، ووڵاته‌كه‌مان هیچ مووڵه‌ت و پشتیوانییه‌كی پێشكه‌ش نه‌كرد".
ئەم بابەتە 93 جار خوێندراوەتەوە